شوێنەواری کوردستان دوو گرێبەستی هەڵکۆڵین لەگەڵ دوو زانکۆی ئەڵمانیا واژۆ دەکات

شەیری بکە لە:
شوێنەواری کوردستان دوو گرێبەستی هەڵکۆڵین لەگەڵ دوو زانکۆی ئەڵمانیا واژۆ دەکات

ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکان

ئاڤا نیوز 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان دوو گرێبەستی هەڵکۆڵینی شوێنەواریی لەگەڵ دوو زانکۆی ئەڵمانی واژۆ کرد.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 2025-10-01، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستی لەگەڵ زانکۆی ماینزی ئەڵمانی و زانکۆی ڤۆرزبۆرگی باڤاریای ئەڵمانیا بۆ هەڵکۆڵینی شوێنەواریی واژۆ کرد.

لێدوانی فەرمی: کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەردوو گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵە، بەمەبەستی ڕێگەپێدانی هەڵکۆڵینی شوێنەواریی لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی.

کەیفی مستەفا ئاماژە بەوە دەکات، سەرەتای دەستپێکردن بە هاوکاری فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری کۆیە لەلایەن زانکۆی ماینیزی ئەڵمانی لە سنووری پارێزگەی هەولێر بە ڕووپێوی شوێنەواری دەبێت لە پێگەی شوێنەواریی "گرتک، گۆڕستانی کۆنی یارمیش، گردەقوڕە، گردەنیسک".

دواتر لە پێگەی شوێنەواریی "قەرەگۆڵ، گۆڕی گاور" لەسنووری پارێزگەی سلێمانی و دەشتی شارەزوور لەلایەن زانکۆی ڤۆرزبۆرگی هەرێمی باڤاریا، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی دەست بەکارەکان دەکرێت.

ئەمەش بزانە: لەکاتی واژۆکردنی هەردوو گرێبەستەکە، ئەلێکساندەر بڕوس، وەک نوێنەری زانکۆی ماینیزی ئەڵمانی و سارالانگی وێبەر، وەک نوێنەری زانکۆی ڤورزبۆرگی هەرێمی باڤاریا ئامادەبوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ