
دیمەی ژمارەیەک پێشمەرگە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر شیوازی خانەنشین بوونی پێشمەرگە گەیشتنە لێکتێگەیشتنی هاوبەش و لە 2025-01-01 بەدواوە ئیمتیازی خانەنشینی پێشمەرگە بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق هەژمار دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: 27 هەزار پێشمەرگە کە تەمەنی خانەنشین بوونیان هاتووە بەهۆی یەکلایی نەبوونەوەی خانەنشین بوونیان کە بەپێی کام یاسا دەبێت، مامەلەکانیان دواکەوتووە، بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەسەر شێوازی خانەنشین بوونی پێشمەرگە گەیشتنە لێکتێگەیشتنی هاوبەش.
لێدوانی فەرمی: حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای گوت: لە 2025-01-01ـەوە هەر پێشمەرگەیەک خانەنشین بووبێت و ئەوانەشی لە داهاتوو خانەنشین دەبن، دۆسیەکانیان بەپێی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە 38ـی ساڵی 2007 ڕەوانە دەکرێن، بەڵام ئیمتیازەکانی بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014 هەژمار دەکرێت.
گوتیشی، تاوەکو 2024-12-31 دەستکاری هیچ خانەنشینێک و کەمئەندام و شەهیدێک ناکرێت و لەسەر یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان دەبن.
دۆسیەی خانەنشینی 23 هەزار و 500 پێشمەرگەی خانەنشینی یەکەی حەفتا و یەکەی هەشتا و وەزارەتی پێشمەرگە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە دەشڵێت، بۆ خانەنشین بوونی ئەفسەران پێویستی بە فەرمانی هەرێمی هەیە و نووسراومان گەیشتووەتە ئەنجوومەنی هەرێمی کوردستان، لەوانەیە مووچەیان بکەوێتە مانگی داهاتوو.
ژمارەیەک ئیمتیازاتی پێشمەرگە و پلەدارەکان کە لە یاسای خانەنشینی پێشمەرگە هەیە هەژمار ناکرێن، لەبەرامبەردا هەندێ ڕێنمایی یاسای عێراق لە بەرژەوەندی خانەنشین بوونی پێشمەرگە نییە، بۆیە بەشی زۆری ئەو خانەنشینانەی پێشمەرگە كە ئەمساڵ خانەنشین بوونە مووچەیان کەمدەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، پێشمەرگە دەیویست یاسای 38 جێبەجێ بكرێت، بەغداش ڕازی نەبوو بۆیە ئێستا یاسای ژمارە 9 جێبەجێ دەكرێت و لە بەرژەوەندیی هێزەكانی پێشمەرگەیە.
لە یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 دەرماڵەی مەترسی و هاوسەرگیری و منداڵ هەژمار ناكرێ، بەڵام لە یاسای 38 دەرماڵەی هاوسەر و چوار منداڵ دەدرێت، خێزان 70 هەزار و هەر منداڵێكیش 15 هەزارە و دەرماڵەی مەترسیش بەگوێرەی پلەیە و لە 300 هەزارەوە دەستپێدەكات بەرەو سەرەوە.
بەڵام لە یاسای ژمارە 9ـی عێراق 'غەلام مەعیشە' و دەرماڵەی بڕوانامە خەرج دەكرێت، غەلام مەعیشە بە گوێرەی خزمەتە، بۆ نموونە كەسێك 40 ساڵ خزمەتی هەیە و مووچە بنەڕەتییەكەی ملیۆنێكە، ئەوا 400 هەزار غەلام مەعیشە وەردەگرێ، ئەوانەی خزمەتیان زۆرە و بڕوانامەكەیان بەرزە لەو یاسایە قازانج دەكەن.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، هەر كام لە یاساكان جێبەجێ بكرێن بەشێك لە هێزی پێشمەرگە قازانج و بەشێكیش زەرەر دەكات، بەڵام زیانەكان هێندە نین و هەردووكیان لە بەرژەوەندیی پێشمەرگەن بە گشتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین




