فەرمانبەرێک لە هەولێر بەهۆی کڕینی ئۆتۆمبێل بە قیست مووچەکەی دەستی بەسەردا گیراوە
- هەواڵ
- 1 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر، فەرمانبەرێک بە ناوی هێمن سلێمان، تووشی کێشەیەکی گەورە بووە دوای ئەوەی دوو مانگە مووچەکەی لەلایەن بانکێکەوە دەستی بەسەردا گیراوە بەهۆی ناکۆکی لەسەر بڕ و شێوازی قەرزی کڕینی ئۆتۆمبێل.
چیرۆکی سەرەکی: هێمن سلێمان، کە مووچەکەی ملیۆنێک و 200 هەزار دینارە و بە شێوەی دیجیتاڵی لە یەکێک لە بانکە عێراقییەکان وەریدەگرێت، لە مانگی چواری ئەمساڵدا لە ڕێگەی ئۆفەرێکی قەرزەوە کە بانکەکە لەگەڵ کۆمەڵێک پێشانگای ئۆتۆمبێل هەیبووە، ئۆتۆمبێلێکی بە قیست کڕیوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سلێمان بە ئاڤای گوت، "سەرەتا کە چوومە پێشانگا پێیان گوتم ئۆتۆمبێلەکەت بە 30 ملیۆن دینار پێت دەدەین، بە هەموو ئەو پارەیەش کە دەچێتە سەری، دەبێت پێشەکی 30 وەرەقە بدەیت و مانگانەش 350 هەزار دینار بێت."
هێمن سلێمان، پێشەکیی 30 وەرەقەکەی داوە بە پێشانگاکە، پاشان چووەتە بانک و گرێبەستەکەی واژۆ کردووە. ئەو دەڵێت، بەهۆی ئەوەی عەرەبی نەزانیوە، هەرچی خستوویانەتە بەردەمی مۆری کردووە. دوای وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەکە، پێشانگاکە پێی گوتووە کە دوو مانگی یەکەم قیستی لێ وەرناگرن و وەک دیارییەک بۆی دەبێت.
بەڵام، دوو مانگی پڕ نەبووەتەوە، بانکەکە پەیوەندی پێوە کردووە و پرسیاری ئەوەی لێکردووە کە بۆچی قیست نادات. کاتێک سەردانی بانکی کردووە، گرێبەستەکەیان خستووەتە بەردەمی کە تێیدا نووسراوە 40 ملیۆن دینارە و دەبێت بە 72 مانگ (شەش ساڵ) قیستەکانی تەواو بکات، مانگانەش 555 هەزار دینار بدات، ئەمەش جگە لەو 30 وەرەقەیەی کە وەک پێشەکی دایویەتی. دەڵێت، سەرەتا پێیان گوتبووم قیست لەگەڵ مووچە دەدەی، بەڵام ئێستا دەڵێن ئەو شتە نییە و مانگ سووڕایەوە ئێمە پارەی خۆمان دەوێت.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، بانکەکە دوو مانگە دەستی بەسەر مووچەیدا گرتووە. بەپێی گرێبەستەکەش بێت، قیستەکانی تا مانگی سێی 2031 تەواو نابێت. هێمن ئێستا باری دارایی زۆر خراپ بووە و وەک کرێچییەک ناتوانێت کرێی خانووەکەیشی بدات.
لەلایەکی دیکەوە: پێشانگاکە ڕەتیانکردووەتەوە ناویان بهێنرێت و گوتوویانە، "ئێمە تەنیا وەکیلی بانکەکەین و ئەرکی ئێمە دابینکردنی ئۆتۆمبێلە. پێشەکی و هەموو شتێکمان بە هێمن گوتووە و خۆی واژۆی کردووە."
بەڕێوەبەری بانکەکەش گرێبەست و هەموو مامەڵەکانی بۆ ئاڤا ڕوونکردەوە کە بە کوردی و عەرەبی بوون و هێمن مۆر و واژۆی لەسەر هەردووکیان کردووە. دەڵێت لەگەڵ 24 پێشانگای ئۆتۆمبێل هەماهەنگیان هەیە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە 800 فەرمانبەر لای ئەوان ئۆتۆمبێلیان بە قیست ڕاکێشاوە و تەنیا هێمن کێشەی هەیە. لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی مووچەکەیشی گوتوویانە، چونکە قیست نادات، بۆیە وایان کردووە و کاتێک دەست بە دانەوەی قیست بکات، حیجز لەسەر مووچەکەی هەڵدەگرن.
هێمن ئێستا پارێزەرێکی گرتووە بە ناوی محەممەد فەخرەدین، دەڵێت، " هێمن شارەزاییەکی ئەوتۆی نەبووە، بۆیە ئاوا تووشی ئەم دۆخە بووە و دەست بەسەر مووچەکەی داگیراوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






