ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی لایت سیتی لە هەولێر ناڕازین لە کەمی خزمەتگوزاری
- هەواڵ
- 1 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی لایت سیتی لە شاری هەولێر، گلەیی لە کەمیی خزمەتگوزارییەکان دەکەن و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و خاوەنی پڕۆژەکە دەکەن بۆیان چارەسەر بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لە دانیشتووانی پڕۆژەی لایت سیتی، بە ئاڤای گوت: "ئەم پڕۆژەیە تاوەکو ئێستا شەقامی سەرەکی نییە بۆ هاتووچۆکردن، دەبێت بەناو دوو پڕۆژەی دیکەدا بڕۆین تاوەکو دەگەینەوە ماڵەوە." ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: "مانگانە هەر ماڵێک بڕی 75 هەزار دینارمان لێ وەردەگیرێت بۆ خزمەتگوزارییەکان، بەڵام خزمەتگوزارییەکان وەک پێویست نین. پڕۆژەکە سیاجی نییە و بەشێکیشی تەواو نەکراوە."
دانیشتوویەکی دیکەی گەڕەکەکە، باس لەوە دەکات: "من لە دەرەوەی سنووری پڕۆژەکەم، بەڵام مانگانە بڕی 75 هەزار دینارم وەک خزمەتگوزاری لێ وەردەگیرێت. چەندین جار سەردانی خاوەن پڕۆژەکەم کردووە، دەڵێ تۆ لە دەرەوە نیت، ئەگەر پارەی مانگانە نەدەیت ئەوا کارەباکەت دەبڕین." سەربەست بەکر گلەیی ئەوەشی هەبوو کە پڕۆژەکە نە مزگەوت و نە قوتابخانەی نییە و مانگانە پارەیەکی زۆر دەدات بە تەکسی بۆ ئەوەی منداڵەکانی بباتە قوتابخانە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد رەشید خورشید، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی لایت سیتی، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "راستە دانیشتووانی ئەم پڕۆژەیە بەناو شارێکی تردا هاتووچۆ دەکەن کە ئەوە کێشەی بۆ ئێمە دروست کردووە." سەبارەت بە نەبوونی شەقامی سەرەکی، ناوبراو گوتی: "لەسەر شەقامی سەرەکیی پڕۆژەکە چەندین خانووی زێدەڕۆ دروست کراون، بۆیە نەمانتوانیوە شەقامێکی راستەوخۆ دروست بکەین. چەندین جار سەردانی دەستەی وەبەرهێنانمان کردووە و لە هەوڵی چارەسەرکردنین."
سەبارەت بە سیاجی پڕۆژەکەش، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی لایت سیتی ڕوونیشیکردەوە کە خەریکی نۆژەنکردنەوەن و کاری تێدا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





