ئاڤای خەڵک؛ کێشەی زەوی و زار لە گوندێکی بازیان دانێشتووانەکەی دەکاتە دوو بەش
- کوردستان
- 1 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە سنووری گوندی چۆڵمەک لە بازیان، کێشەیەکی زەوی و زار سەریهەڵداوە کە بووەتە هۆی دابەشبوونی خەڵکی گوندەکە بۆ دوو بەرە، سەرەڕای ئەوەی هەموویان خزم و کەسوکاری یەکترن. کێشەکە لەسەر رووبەری 743 دۆنم زەوییە کە لە ساڵی 2009 ـەوە لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە داگیرکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێک لە خاوەن زەوییەکان دەڵێن، لە ساڵی 2009 دا کەسێک کە خزمی خۆیانە داوای لێکردوون زەوییەکانیان پێبدەن بۆ پڕۆژەیەکی کارگەی چیمەنتۆ. ئەوان دوای گفتوگۆیەکی زۆر ڕازیبوون، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 16 ساڵ، ئەو کەسە نەهاتووە بەلای زەوییەکاندا و حیجزی خستووەتە سەریان، ئەمەش وایکردووە نەتوانن بەکاریان بهێنن. ئەو خاوەن زەوییانە دەڵێن، لەو کاتەدا بەڵێنیان پێدراوە بۆ هەر دۆنمێک 174 وەرەقە وەربگرن و تەنانەت پشکیشیان لە کارگەکەدا هەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یەک دیناریان وەرنەگرتووە و زەوییەکانیشیان داگیرکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: شاڵاو ئیبراهیم، نوێنەری خاوەن کۆمپانیاکە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاندووە: "ئێمە هەر بەڵێنێکمان دابێت بە خاوەن زەوییەکان کە هەموویان کەس و کاری خۆمانن، دەیبەینە سەر، بەڵام ئارام ناگرن."
"پڕۆژەکە زۆر گەورەیە و سەرمایەکەی 500 ملیۆن دۆلارە. ئێمە وەک کۆمپانیاکە ناتوانین تەنیا خۆمان دروستی بکەین. ئێستا لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی ڕێکەوتووین لە دەرەوەی وڵاتەوە دێنە سلێمانی و بازیان کارگەی چیمەنتۆکە دروست دەکەن." سەبارەت بە ماف و پشکی خاوەن زەوییەکان، شاڵاو ئیبراهیم ئاماژەی بەوەدا: "ئەوانەشی حەقیان دەکەوێتە لای ئێمە پێیان دەدەین، بەڵام ناتوانین پشکیان پێبدەین، چونکە لە هیچ کۆمپانیایەک نەبووە کەسێک زەویەکەی بەکاربهێنرێت پشکیان پێبدرێت، تەنیا قەرەبوویان دەکەینەوە بە پارە."
عومەر عەبدوڵا، کە خاوەنی چەند دۆنمێک زەوییە و لە بەرژەوەندیی خاوەن کارگەکەیە، دەڵێت: "ئێمە لەسەر بەڵێنی خۆمانین، بەڵێنیان پێدەدەین ئەم کارە بکرێت کاڵەک بە ئەژنۆ دەشکێنن و پەشیمان دەبنەوە."
لێدوانی فەرمی: ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئەو هاوڵاتیانەی ئێستا ناڕازین، پێشتر ڕەزامەندیان داوە. لە کۆی 34 خاوەن ماف، ئێستا تەنیا 16 خاوەن ماف ناڕازین." بەڕێوەبەری وەبەرهێنان گوتیشی: "بۆ ئەوەی حەقی سەرجەم زەوییەکان پارێزراو بێت، داوامان لە وەزارەتی دارایی کردووە هەژمارێکی بانکیان بۆ بکرێتەوە، خاوەن پڕۆژە ڕاستەوخۆ ئەو پارەیەی لەسەری ڕێککەوتوون پێش دەستپێکردنی پڕۆژەکە پارەکە بخاتە سەر هەژمارەکەیان. هەتاوەکو سەرجەم مافەکان نەدرێت ناهێڵین پڕۆژەکە دەستپێبکات."
ئامانج جەلال ئاماژەی بەوەشدا: "ئێستاش گەیشتووین بە کۆتا خاڵی پرۆسەکە و کارەکە لە وەزارەتی داراییە، بەڵام ئەم کەسانەی کە دژی کارەکەن ئارامیان نییە تاوەکو کارەکە بە کۆتا بگات و بە مافی خۆیان بگەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






