سیستمێکی بەرگریی چین هاوکێشەکان لە جیهان دەگۆڕێت و لە یەک کاتدا هەزار ئامانج دەپێکێت
- هەواڵ
- 2 تشرینی یەکەم

دیمەنی سیستمێکی بەرگریی چین. وێنە؛ میدیا جیهانییەکان
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا تا دێت کێبڕکێی وڵاتان لە بواری پیشەسازیی بەرگری و بەتایبەتیش سیستمی بەرگریی مووشەکی تووندتر دەبێت، چین جۆرە سیستمێک دروست دەکات هاوکێشەکان لە جیهان دەگۆڕێت و لە یەک کاتدا هەزار ئامانج دەپێکێت.
وێنە گەورەکە: سوپای چین بە سەرکەوتوویی نموونەی بەرایی سیستمی بەرگریی موشەکیی جیهانی تاقیکردەوە کە دەتوانێت لە یەک کاتدا هەزار مووشەکی بالستیکی ئاراستە بکات.
لە ڕێگای ئەم سیستمەوە زانیارییەکان لە وشکانی، دەریا، ئاسمان و بۆشایی ئاسمان کۆ دەکرێنەوە، یەک دەخرێن و بە جۆرێک هەڵدەسەنگێنرێن کە کەی دەبنە هۆی مەترسیی ڕاستەقینە. سیستمەکە توانای لێکجیاکردنەوەی ئامانجی ڕاستەقینە و ئامانجی ساختەشی هەیە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسە سەربازییەکانی چین سیستمەکە بە "پلاتفۆرمی دیاریکردن و هۆشداریدانی پێشوەختەی پشتبەستوو بە زانیاریی زۆر و پەرشوبڵاو" ناو دەبەن. باس لەوەش دەکەن تەواوی ئەو زانیارییانەی لە ڕێگای ڕادار، مانگی دەستکرد، ئامێرە هەستەوەرەکانی ڕووناکی و دەستنیشانکردن بە دەست دەهێندرێن، لە تۆڕێکدا کۆ دەکرێنەوە و کاریان لەسەر دەکرێت.
شارەزایانی بەرگریی ئاماژە بەوە دەدەن گرنگترین خاڵی ئەم پلاتفۆرمە لەوەدایە ئەو زانیارییە پەرشوبڵاوانە لە یەک تۆڕدا کۆدەکاتەوە و بە گونجاندن لەگەڵ هۆشداریدانەکانی دیکە، دەتوانرێت لە یەک کاتدا زیاتر لە هەزار ئامانج بپێکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕێگای پڕۆتۆکۆڵی QUIC تەنانەت ئەگەر دووچاری تێکەڵبوونی ئەلیکترۆنی قورسیش ببێتەوە، دەتوانرێت بە خێرایی و بەبێ کێشە زانیارییەکان بۆ سیستەمەکە بگوازرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





