
بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لە هەوڵێکی "کوشتن لەڕێگەی ژەهرخوارکردنەوە" ڕزگاری بووە، ڕۆژی دووشەممەش دوای وەرگرتنی چارەسەری لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
وێنە گەورەکە: بەشار ئەسەد لە کۆتایی ساڵی 2024 ـەوە دیمەشقی بەرەو پایتەختی ڕووسیا جێهێشت و لەو وڵاتەدا مافی مانەوەی پێدراوە لەو کاتەشەوە هیچ لێدوان، دەرکەوتن و وێنەیەکی فەرمی نییە و هێزە ئەمنییەکانی ڕووسیا ڕێوشوێنی تووندییان بۆ پاراستنی دابینکردووە، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئەسەد لە دوای چوونی بۆ چێشتخانەیەک نەخۆش کەوتووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سەرچاوەیەکی تایبەتی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، لایەنێک هەوڵی ژەهرخواردکردنی بەشار ئەسەدی داوە تا حکومەتی ڕووسیا شەرمەزار بکات و مۆسکۆ بە لەناوبردنی تاوانبار بکرێت، لەکاتی وەرگرتنی چارەسەریشدا لە نەخۆشخانە تەنیا ڕێگە بە ماهر ئەسەدی برای و مەنسور عەزام ئەمینداری پێشووی سەرۆکی کۆماری سووریا دراوە سەردانی بەشار ئەسەد بکەن.
هەرچەندە ئەسەد لە ڕووسیا خاوەن وەبەرهێنانی خانووبەرە و سەرمایەیەکی دارایی زۆرە، بەڵام ناوبراو لە دۆخێکی دابڕێنراودا دەژی و سەرجەم جووڵەکانی سنووردارکراون، بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەشی، لە سووریا و لە ئاستی نێودەوڵەتیش چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە ڕواندز تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لووتکەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر: خودایە عێراق لە گەندەڵکاران بپارێزە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دوادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە ڕواندز تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لووتکەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر: خودایە عێراق لە گەندەڵکاران بپارێزە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دوادەخات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە





