
دیمەنی فڕۆکەیەکی جەنگی عێراق. وێنە؛ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لە ڕێگەی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنییەوە ڕایدەگەیێنێت، جووڵەی فڕۆکەوانی لە ئاسمانی بەغدای پایتەخت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ چڕ دەبێتەوە، ڕوونیشی دەکاتەوە ئەمە "لە چوارچێوەی ڕاهێنانە ئامادەکارییەکانە بۆ نمایشی ڕۆژی نیشتمانیی عێراق"
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق ساڵانە لە 3ـی 10، ڕۆژی نیشتمانی خۆی پیرۆز دەکات و بەو بۆنەیەشەوە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بە دیاریکراویش لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، "بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی عێراقەوە، فەرماندەیی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپا، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی نماییشێکی ئاسمانی ناوازە لە ئاسمانی پایتەخت دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی وڵات بەم ڕۆژە نیشتمانییە پڕشکۆیە کە دەکەوێتە ڕۆژی هەینی 3ـی 10."
لەهەمان کاتدا: شانەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "جووڵەی فڕۆکەوانی کە لە ئاسمانی بەغدا لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا بەدی دەکرێت کە لەلایەن هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپاوە ئەنجام دەدرێن بۆ ئەو نماییشە ئاسمانییەی کە بەم بۆنەیە ئەنجام دەدرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە