ئاڤا نیوز
ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ بانگەشە دەرکردووە، 41 لیژنەشی بۆ چاودێری کردنی بانگەشە پێکهێناوە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 2025-10-03 بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەست پێدەکات و تا 2025-11-08 بەردەوام دەبێت، کۆمسیۆن ڕێنمایی و شێوازی بانگەشەی دیاری کردووە، لەهەر بازنەیەکی هەڵبژاردنیش لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن ڕێنمایی تایبەت و ڕێکاری پێویستە دەگرنەبەر.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: زۆربەی ڕێکار و ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردن تەواو کردووە، بە هەماهەنگی شارەوانی ڕێنمایی تایبەتمان بۆ بانگەشە دەرکردووە و دەبێت هەموو لیست و بەربژێران شوێنی دانانی پۆستەرەکانی بانگەشەیان لەلایەن شارەوانی بۆ دیاری بکرێت.
بۆ چاودێری کردنی بانگەشەی هەڵبژاردن 41 لیژنەمان لەسەرتاسەری بازنەی دهۆک پێکهێناوە.
خالید عەباس ئەمانەشی گوت:
٠ نابێت شۆستە و شەقام بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنرێت کە ببێتە هۆی ڕێگری لە هاتووچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل.
٠ نابێت لە بانگەشە تەشهیر و ناوزڕاندن بەکاربهێنرێت.
٠ نابێت فەرمانبەرانی حکومەت و کارمەندانی کۆمسیۆن و هێزە ئەمنییەکان بۆ بانگەشە بەکاربهێنرێن.
٠ نابێت هێمای دەوڵەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بۆ بانگەشە بەکاربهێنرێن.
٠ نابێت بۆ بانگەشە سەردانی دامەزراوەکانی فەرمی حکومەت، مزگەوت و کەنیسە و شوێنە ئاینییەکان بکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە سنووری بازنەی دهۆک ژمارەی دەنگدەران و بنکەکانی دەنگدان و بەربژێران بەمجۆرەیە:
٠ کۆی گشتیی دەنگدەرانی دهۆک: 779 هەزار دەنگدەر
٠ ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی : 722 هەزار دەنگدەر
٠ ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی گشتی : 278 بنکە
٠ ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت : زیاتر لە 56 هەزار دەنگدەر
٠ ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی تایبەت : 43 بنکە
٠ ژمارەی ئەو ئاوارانەی لە پارێزگای دهۆک دەنگدەدەن: زیاتر لە 25 هەزار دەنگدەر
٠ ژمارەی بنکەکانی تایبەت بە ئاوارەکان : 22 بنکە
٠ ژمارەی بەربژێرانی پارێزگای دهۆک : 59 بەربژێر
٠ بەربژێری پیاو: 39 بەربژێر
٠ بەربژێری ئافرەت: 20 بەربژێر
٠ ژمارەی کورسی: 11 کورسی (هەشت پیاو و سێ ئافرەت)
٠ ژمارەی کورسی کۆتا: یەک کورسی کۆتای کریستیان
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: 90 هەزار کەس بەمەبەستی تۆمارکردنی نوێ و نوێکردنەوە و ڕاستکردنەوەی تۆمارەکان سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان کردووە، لەو ژمارەیە 85 هەزار کارتی نوێ گەڕاوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






