فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 22 بەرپرسی پلە تایبەتی عێراق دەردەچێت

شەیری بکە لە:
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 22 بەرپرسی پلە تایبەتی عێراق دەردەچێت

لۆگۆی دەستەی دەسپاکی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لەسەر گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی، تەنیا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا فەرمانی دەستگیرکردن و ئامادەبوون لە دادگا بۆ 22 بەرپرسی پلە تایبەت لە عێراق دەرکراوە.

وێنە گەورەکە: گەندەڵیی دارایی و کارگێڕیی لە عێراق بە گەورەترین ئاستەنگی بەردەم چاکسازی و بونیادنانەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت دادەنرێت، هەوڵەکانی دەستەی دەستپاکیش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دایە و ناوەناوە دۆسیەی گەندەڵی لەسەر بەرپرسان و فەرمانبەرانی دەوڵەت دەکاتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025-10-02 لە ڕاگەیێنراوێکدا پوختەیەکی چالاکییەکانی مانگی ئەیلوولی 2025ـی خستە ڕوو.

ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی خشتەی چالاکییەکانی دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی بۆ مانگی ئەیلوولی 2025، 154 گومانلێکراو بە تاوانی گەندەڵی دەستبەسەرکراون، 85 تۆمەتبار بە تاوانی گەندەڵیی ئاشکرا دەستبەسەرکراون، فەرمانی دەستگیرکردن و ئامادەبوون لەبەردەم دادوەر بۆ 22 بەرپرسی پلە تایبەت دەرکراوە.

لەهەمان کاتدا: 32 بڕیاری دادوەری دەرکراوە، 37 دۆسیەی گەندەڵی کراوەتەوە هاوکات 49 دۆسیەی پەیوەست بە ڕادەستکردنی هەڵاتووان و پارەی بە تاڵانبراو و لەگەڵ بەدواداچوون بۆ دەیان دۆسیەی دیکەی گەندەڵی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ