نەوت گەیشتووەتە کۆگاکان و لەداهاتویێکی نزیک لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 2 تشرینی یەکەم

دیمەنی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان. وێنە؛ KRG ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە و نەوت گەیشتووەتە کۆگاکان و لە داهاتویێکی نزیک لە ناوچە شاخاوییەکان پرۆسەکە دەست پێدەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ کار بۆ ئەوە دەکرێت، زووتر لە ساڵانی ڕابردوو نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیان دابەش بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکارییەکان بۆ ئەم پرۆسەیە کراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ئاڤای گوت: ئامادەکاری تەواو بۆ دابەشکردنی نەوت کراوە و نەوت گەیشتووەتە کۆگاکان، لەم چەند ڕۆژە دەست بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی دەکرێت و هەر خیزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئاڤای گوت، لەگەڵ تەواو گەیشتنی ئەو بڕەی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاری کراوە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاویی و ساردەکانەوە دواتر بۆ شوێنەکانی دیکە دەست پێدەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند ئامادەکاری تەواو کراوە و لەم چەند ڕۆژە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاونیشتمانیان دەستپێدەکات و ئەمساڵ زووتر نەوت دابەش دەکرێت.
لە هەمان کاتدا: کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک بە ئاڤای گوت، ئامادەکاری تەواومان بۆ دابەشکردنی نەوت کردووە، هەرکاتێک وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕێنمایی دابەشکردنی بۆ ڕەوانە کردین دەست بە پرۆسەکە دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دابەشکردنی نەوتی سپی سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات، دواتر لە ناوچەکانی دیکە و سەنتەری شارەکان دابەش دەکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ژمارەی خێزانەکان نەوت بۆ پاریزگاکان تەرخان دەکرێ بەمجۆرە:
٠ هەولێر؛ 105 ملیۆن لیتر
٠ دهۆک؛ 58 ملیۆن لیتر (پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ)
٠ سلێمانی؛ 59 ملیۆن لیتر (پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین)
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






