
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی فراکسیۆنەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، ئاشکرای دەکات نزیکەی 80 پەرلەمانتاری "وەهمی" لەناو پەرلەماندا هەن. ئەم پەرلەمانتارانە لە سەرەتای ئەم خولەوە تا ئێستا بە تەواوی لە دانیشتنەکاندا ئامادەنەبوون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی نەبوونی ڕێژەی یاساییەوە لە 25-8-2025وە پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە هیچ دانیشتنێک بکات، ئەم پەککەوتنە مەترسی لەسەر تێپەڕاندنی زیاتر لە 150 یاسا دروست کردووە کە ڕەنگە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان دوابخرێن.
لێدوانی فەرمی: حەمید شەبلاوی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، ڕەخنەی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان گرت بەوەی کە "ڕژد نین لە بەستنی دانیشتنەکاندا بەهۆی سزانەدانی پەرلەمانتارە نەهاتووەکان."
زانیاریی زیاتر: شەبلاوی بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پێویستی بە دوورخستنەوەی هەر پەرلەمانتارێک هەیە کە لە پێنج دانیشتنی یەک لە دوای یەکدا ئامادە نەبێت، بەڵام ئەم یاسایە جێبەجێ نەکراوە. وتیشی: "لە کۆی 329 پەرلەمانتار، نزیکەی 80 پەرلەمانتار لە سەرەتای ئەم خولەوە بە تەواوی نەهاتوون، کە ئێمە بە 'پەرلەمانتاری وەهمی'یان دەزانین و نە ناویان دەزانین و نە شێوەیان، تەنانەت وێنەی سێلفیشیان لە پەرلەماندا نییە."
لەهەمان کاتدا: شەبلاوی ئەگەری ئەوەی خستەڕوو کە "هەندێک لە پەرلەمانتارە نەهاتووەکان ڕەنگە مردووبن بەبێ ئەوەی کەس بزانێت." داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمانیش کرد لیژنەیەکی ورد بۆ پەرلەمانتارە نەهاتووەکان پێکبهێنێت و یاسایان بەسەردا جێبەجێ بکات.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






