
کارکردن لە شەقامی گۆمەسپان – سماقووڵی
ئاڤا نیوز
کارکردن لە بەشی هەرە زۆری شەقامی گۆمەسپان – سماقووڵی تەواو بووە و ڕۆژانی داهاتوو کاری هێڵکاری و دانانی هێما بۆ ڕێگاکە دەکرێت، ئاڤا میدیا زانیویەتی ڕێگاکە لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو کۆمەڵێك ڕێگای نوێ و ستراتیژی بەپێی ستانداردە جیهانییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دروست کراون و خراونەتە خزمەتی هاونیشتمانیانەوە، تەنیا لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 700 پرۆژەی ڕێگاوبان کاریان تێدا کراوە، نزیکەی 17 هەزار هێمای هاتووچۆ لە شەقامەکانی کوردستاندا دانراون.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی کۆمپانیای هێمن گرووپ بە ئاڤای وت: لە 99٪ پڕۆژەی ڕێگای گۆمەسپان-سماقووڵی تەواو بووە، تەنیا وردەکاری هێڵکاری و هێماکانی هاتووچۆی ماوە، بۆیە پێشبینی دەکەین لە دوو هەفتەی داهاتوو ڕێگاکە بە ڕووی هاووڵاتیاندا بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە ستراتیژییە و درێژییەکەی 22 کیلۆمەتر دەبێت، دوو سایدەکە لە دوو ڕێڕەو لەگەڵ ڕێڕەوێکی فریاگوزاریی بە پانی 10 مەتر بۆ هەر ئاراستەیەک پێکدێت، چواڕیانی گۆمەسپان بە ڕێگای سەرەکیی سماقووڵی دەبەستێتەوە و بە دەوری بەنداوی گۆمەسپاندا دەسووڕێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕێگاکەدا سێ بەرزە پرد و شەش ژێر پرد و 70 ئاوبەری سندووقی بە درێژی و قەبارەی جیاواز هەیە، 300 هەزار تۆن ماددەی پۆلیمەری تێدا بەکارهاتووە. لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە 600 ئامێری جۆراوجۆر و 2000 كرێكار و كارمەندی خۆماڵی کاریان تێدا کردووە.
بۆچی گرنگە: ڕێگاکە بە دەوری بەنداوی گۆمەسپاندا دەسووڕێتەوە، کار ئاسانی بۆ گشت گوندەکانی سنوورەکە دەکات، لە داهاتووشدا دەبێتە ناوچەیەکی دیار و سەرنجڕاکێشی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






