
دیمەنی پردی دەلال لە زاخۆ
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەینییە لە ڕێگای ئەنجامدانی فێستیڤاڵێک، ڕێکخراوی "کوردستان فۆتۆ" پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ هونەرمەندانی کورد و عەرەب لە شاری زاخۆ بکاتەوە. ئەمەش لە پێناو نیشاندنی کولتوورە جیاوازەکانە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ڕۆژی هەینی 3-10-2025، فێستیڤاڵێک بەناونیشانی "لە بەغدا بۆ زاخۆ، هونەر و داهێنان و کەلەپوور" دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شێرزاد ڕەسوڵ فەقێ کە یەكێكە لە ڕێكخەرانی فێستیڤاڵەكە، بە ئاڤا میدیای گوت، سبەی پردی دەلال لە زاخۆ سەرجەم نەتەوەكانی عێراق لە باوەش دەگرێت، لەچوارچێوەی فێستڤاڵەکەدا، بەیانییەکەی شاندی ناوەڕاست و باشووری عێراق شوێنە گشتییەكانی زاخۆ، وەک پردی دەلال و كۆڕنیش و قشلەی زاخۆ لە دوای نۆژەكردنەوەی بەسەردەكەنەوە، دواتر ئێوارەکەی لە قشلەی زاخۆ ئاهەنگێك ساز دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە فێستیڤاڵەکەدا، پێشانگایەکی شێوەكاری و فۆتۆگرافی لەلایەن ڕێكخراوی "كوردستان فۆتۆ" بۆ فۆتۆگرافەرانی زاخۆ و دهۆك سەبارەت بە جوانی وەرزەكانی زاخۆ و نیشاندانی تابلۆی پێكەوەژیان و ئاوەدانكردنەوەی زاخۆ لەسەردەمی كابینەی نۆیەم، بەتایبەت دوای ئەوەی زاخۆ كرایە ئیدارەیەكی سەربەخۆ، نیشانی شاندی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەدەرێت.
ئەمەش بزانە: فێستیڤاڵەکە بە هاوبەشی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری ئیدارەی زاخۆ و لقی زاخۆی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و ڕێكخراوی دیداری ئازیزان لە بەغدا و ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ ئەنجام دەدرێت و دوو ڕۆژیش دەخایەنێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




