
ئامادەکردنی سێدارە بۆ زیندانیکراوێکی ئێران
ئاڤا نیوز
لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا، سزای لەسێدارەدانی 187 بەندكراو لە گرتووخانەكانی ئێران جێبەجێ كراون، بەراورد بە ئاماری دوو دەیەی ڕابردوو؛ ڕێژەكە زۆرترینە، لەپاڵ ساغبوونەوەی تاوانەكانی كوشتن و ماددەی هۆشبەر، سزادراونی سیاسیش بە تۆمەتی سیخوڕیكردن و تێكدانی ئاسایشی وڵات، لەسێدارەدراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پشتبەستن بە داتا تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا 187 بەندكراو لە گرتووخانەكانی ئێران لەسێدارەدراون كە 35 حاڵەتیان هاونیشتمانیانی كوردن، هەروەها شەش كەیسی لەسێدارەدانیش ئافرەتن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی بەدواداچوونەكانی ڕێكخراوی هەنگاو، زۆرترینی كەیسەكانی لەسێدارەدان بەهۆی ساغبوونەوەی تاوانی ماددەی هۆشبەرە كە 92 حاڵەتە، هەروەها 90 كەس بەتۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارەدراون، سێ كەسیش بە تاوانی چالاكی سیاسی و، دوو حاڵەت بە تاوانی چالاكی مەزهەبی، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ كراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەكۆی دۆسیەكانی سزای لەسێدارەدان، تەنها هەشت حاڵەتیان واتە 4%ـی كۆی حاڵەتەكان لە سەرچاوە فەرمییەكانی ئێران و ماڵپەڕە پەیوەندیدارەكان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاوكراونەتەوە، سزای لەسێدارەدانی 14 بەندكراو بەشێوەی نهێنی و بەبێ ئاگاداری كەسوكاریان و بەبێ ڕەچاوكردنی مافی دوایین چاوپێكەتن لەگەڵ خانەوادەكەیدا، جێبەجێ كراوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





