
پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
ئاڤا نیوز
بە بەشداری زیاتر لە 250 ناوەندی چاپەمەنی و لە 15 وڵاتی جیهانەوە، حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. هەرێم عوسمان، وتەبێژی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕۆژی هەینی 3-10-2025، لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق پێشانگەکە دەکرێتەوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، پێشانگەکە حەوتەمین خولیەتی، زیاتر لە 250 ناوەندی چاپەمەنی کە زیاتر لە 15 وڵاتەوە هاتوون، بەشدار دەبن.
هاوکات وتەبێژی پێشانگاکە باسی لەوەشكرد، پێشانگەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی تاوەکو 8:00ی شەو کراوە دەبێت و بە درێژایی ڕۆژەکان چالاکی وەک "سیمینار و پانێل و ناساندنی کتێب، تەنانەت موزیک و شیعر خوێندنەوە" پێشکەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: جیا لە نمایشکردنی کتێب، ڕۆژانە چالاکیی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن کە میوانەکان لە وڵاتانی دەرەوە بانگهێشتکراون.
ئەمەش بزانە: ئەو کتێبانەی لە پێشانگەکە نمایش دەکرێن، هەمەجۆرن و بابەتی "بابەتی منداڵان و فکر و فەلسەفە و هونەر و کولتوور" لەخۆدەگرێت، لەوانەیە سەرجەمیان بگاتە سەرووی یەک ملیۆن ناونیشان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






