
ژمارەیەک سزادراوی دورگەی ئیمرالی لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان
ئاڤا نیوز
کەمێک پێش ئێستا، شاندی ئیمرالی دەم پارتی، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، بەرەو دوورگەی ئیمرالی بەڕێكەوت.
وێنە گەورەكە: پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، دوای چەكدانانی پەكەكە لە مانگی تەمموزی ڕابردوو و خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتەكە لەسەر داوای ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، چووەتە قۆناغی كردەیی، دامەزراندنی كۆمیسیۆنی پەرلەمانی لەلایەن سەرۆككۆماری توركیاوە، ئەوەندەی دیكە هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتی خێراتر كردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەژماری فەرمیی 'ستێرك تیڤی' لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تەلەگرام بڵاویكردووەتەوە، پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، بەرەو دوورگەی ئیمرالی بەڕێکەوت.
پەیوەست بەم بابەتە: بەرپرسانی دەم پارتی بەردەوام داوا دەکەن شاندێکی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی سەردانی ئۆجەلان بکات و گوێ لە سەرنج و پێشنیازەکانی بگرێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و خودی ئەو پارتەش بە پێنج ئەندام لە کۆی 51 ئەندام لە کۆمیسیۆنەکەدا بەشدارە.
لەلایەكی دیكەوە: کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و یاسایی دەم پارتی، سەبارەت بە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆكانی زیندانیكراوی دەم پارتی، ئاماژەی بە بڕیارەکانی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا کرد و داوای ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی کرد کە بە تۆمەتی پەیوەندییان بە دۆسیەی کۆبانێ دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






