ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی وەستانی جەنگ لە غەززە بە تەلەفۆن گفتووگۆ دەکەن
- هەواڵ
- 3 تشرینی یەکەم

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکانی ئەمریکا و تورکیا باسیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان و هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە کرد، سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت، پەیوەندییەکە لەسەر داواکاری لایەنێکی دیکە بووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 2025-10-03، لە پەویەندییەکی تەلەفۆنیدا هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جگە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان، باسیان لە وەستاندنی جەنگ لە غەززە کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا بە ترەمپی ڕاگەیاند، تورکیا هەوڵێکی چڕوپڕ دەدات بۆ دڵنیابوون لە هێنانەدی ئاشتی و ئارامی لە سەرانسەری ناوچەکەدا، بەتایبەتی لە غەززە، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکان دەکات کە ئامانجیان گەیشتن بەم ئامانجەیە.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکە، ئەردۆگان لەگەڵ ترەمپ باسی ئەمانەشی کردووە:
٠ جەخت لەسەر خێراکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی تورکیا بۆ ئاشتی دەکەینەوە، ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردن لە پڕۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
٠ وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا زۆر گرنگە.
٠ سەردانەکەم بۆ واشنتن پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی بەهێزتر کرد و جەخت لەسەر زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوانمان لە هەموو لایەنەکانەوە دەکەمەوە، بەتایبەتی لە بواری پیشەسازی بەرگریدا.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-09-25 ترەمپ و ئەردۆگان لە کۆشکی سپی دوای چەندین ساڵ کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






