ئاڤا نیوز
ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا شەشەمین پێشانگای هایتێکس 2025 "پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ تەکنەلۆژیا" دەکرێتەوە و بەشی زۆری ئامادەکارییەکان تەواو کراون.
وێنە گەورەکە: هایتێکس لە ڕیزبەندی شەشەم گەورەترین پێشانگاکانی تەکنەلۆژیایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. شەشەم ساڵە لەسەر یەک لە هۆڵی پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕاڤە ئەردەلان، ئەندامی تیمی ڕێکخەرانی پێشانگای هایتێکس و بەرپرسی بەشی کۆمپانیاکان بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێشانگای ئەمساڵ بە بەشداری زیاتر لە 15 وڵات بەڕێوەدەچێت. بۆ یەکەمجارە 37 کۆمپانیای نێودەوڵەتی، 11 کۆمپانیای عێراقی و 74 کۆمپانیای ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن، کە کۆی گشتی دەکاتە 122 کۆمپانیا. جگە لەوە 20 خاوەنکاری بچووکی ناوخۆیی شوێنێکیان وەک پاڵپشتی و پشتگیری بزنسی ناوخۆیی پێدراوە کە حەوت بزنسیان بە یارمەتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پشتگیری دارایی دەکرێن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: تا ئێستا حەوت هەزار کەس پێش وەختە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی هایتێکسەوە ناوی خۆیان تۆمارکردووە، بۆ ئەوەی سەردانی پێشانگاکە بکەن. سەردانیکارانی هایتێکس بۆ ئەمساڵ دەتوانن ببنە خاوەن چەندان دیاری و سوپرایز، کە لەلایەن کۆمپانیا بەشداربووەکانەوە دابینکراوە وەک: گەشتێكی تایبەت بۆ دەرەوەی وڵات بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تەکنەلۆژی لە ئیمارات، بردنەوەی ئایفۆن 17ـی پڕۆماکس، هاوکات بۆ ماوەی شەش مانگ هاتووچۆی خۆڕایی بۆ قوتابیەکی زانکۆ دابیندەکرێت.
زانیاریی زیاتر: وا بڕیارە شەشەمین پێشانگای هایتێکس لە ڕۆژی 2025-10-07 بکرێتەوە، و بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






