هەسەدە و هێزەکانی سووریا هێز کۆدەکەنەوە و دانوستانەکان بێ ئەنجام مانەوە
- هەواڵ
- 4 تشرینی یەکەم

وێنەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات
ئاڤا نیوز
دوای شکستی کۆبوونەوەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا، هەسەدە هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە هەسەدە، بڕیار بوو ڕۆژی هەینی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لەگەڵ هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە دیمەشق، بە چاودێری ئەمریکا کۆببێتەوە، بەڵام حکومەتی سووریا ڕەتیکردووەتەوە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە'، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، دەیان چەکدار و زرێپۆش و چەک و تەقەمەنی لە دێرەزوور و حەسەکە گواستووەتەوە بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەم جموجۆڵەی هەسەدە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی بڕینی ڕێگای ئۆتۆسترادی دێر حافر - حەلەب لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سووریاوە کە نزیکەی هەفتەیەکە ڕێگاکە داخراوە. هاوکات حکومەتی سووریا ئەو ڕێگا لاوەکییانەی بڕیوە کە دەچنە گەڕەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، کە دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە و دەستیشیان بە لابردنی ئەو بەربەستانە کردووە کە لە نێوان ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەردوو لادا بوون.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكه: پێشتر ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاندبوو: "تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی زوو بگەینە ڕێککەوتن، ترس و نیگەرانییەکانی ئەوەیە کە ڕەنگە دۆخەکە جارێکی دیکە بتەقێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






