
ژمارەیەک لە چەکدارانی حەماس لە غەززە
ئاڤا نیوز
دوای ڕازیبوونی حەماس بە پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاشتی، وڵاتان پێشوازی لە وەڵامە ئەرێنییەکەی دەکەن و جەخت لەوە دەکەنەوە ئەمە هەنگاوێکە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی بۆ ناوچەکە.
چیڕۆکی سەرەکی: شەڕی غەززە لە دووەم ساڵی نزیکدەبێتەوە و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و پلانی ئاشتیی ترەمپ کە ناسراوە بە "پلانی 20 خاڵ''ـی وەک گرنگترین هەوڵ تا ئێستا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە سەیر دەکرێت هەر یەکە لە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ڕازی بوون بە پلانەکە
کاردانەوەکان بەم شێوەیەن:
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا: حەماس ئازادکردنی هەموو بارمتەکان و ئاگربەست لە غەززە لە دەستدایە! دەبێت بەدواداچوون بۆ پابەندبوونی حەماس بکرێت.
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا: ئێستا دەبێت کاری پێشینەی هەمووان گەیشتن بە ئاگربەستێک بێت کە ببێتە هۆی ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم بارمتەکان
مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: هانی هەموو لایەنەکان دەدەین دەستبەجێ کاربکەن بۆ گۆڕینی بەڵێنەکان بۆ ڕاستی
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم کە دەرفەتەکە بقۆزنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ دڵتەزێنەکەی غەززە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا : وەڵامی حەماس بۆ پلانی دامەزراندنی ئاگربەست لە غەززە هەنگاوێکی بوونیادنەرە و ئاراستەیەکی گرنگە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام
فریدریش مێرز ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا :دوای نزیکەی دوو ساڵ، ئەمە باشترین دەرفەتە بۆ ئاشتی
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






