
دیمەنی زیندان و پەتی سێدارە
ئاڤا نیوز
دەستەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند شەش ئەندامی گرووپێکی "تیرۆریستی" لەسێدارە داوە کە بە تاوانی هێرشی چەکداری لە پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران سزا دراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی میزان، کە زمانحاڵی دەستەڵاتی دادوەریی ئێرانە، بڵاویکردەوە، "حوکمی لەسێدارەدان بۆ شەش تیرۆریستی جوداخواز، کە لە ساڵانی ڕابردوودا زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی چەکداری و بۆردومانیان ئەنجام دابوو و بە هۆیەوە ئاسایشی پارێزگای خوزستانیان کردبووە ئامانج، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە، 4-10-2025) جێبەجێکرا".
زانیاریی زیاتر: لەسێدارەدراوەکان لە ساڵانی 2018 و 2019 دەستیان هەبووە لە کوشتنی دوو ئەفسەری پۆلیس و دوو ئەندامی بەسیج. هەروەها دانیان ناوە بە پلاندانان و جێبەجێکردنی کردەوەی تێکدەرانەی وەک دروستکردن و چاندنی بۆمب و تەقاندنەوەی بەنزینخانەی خورەمشەهر.
لەلایەکی دیکەوە: لە لەسێدارەدانێکی جیادا، ڕۆژی شەممە، ئێران کەسێکی دیکەیان بە تۆمەتی 'دژایەتیکردنی خودا' هەڵواسی. ئەم کەسە ناو سامان محەمەدییە، ساڵی 2013 دەستگیر کرا، تۆمەتبار بوو بە ئەندامیەتی لە "گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان" و هەروەها بەوەی کە لە کوشتنی وتاربێژی مزگەوتێکی ڕۆژئاوای سنە لە ساڵی 2009 و لە دزی و ڕفاندنی چەکدارانە و کوشتنی سەربازێک دەستی هەبووە.
ئەمەش بزانە: هەفتەیەک پێشتر ئێران کەسێکی دیکەیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا.
باکگراوند: لە دوای چین، ئێران زۆرترین ژمارەی لەسێدارەدان لەسەر ئاستی جیهان ئەنجام دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





