ئەمریکا دوو هەزار و 500 دۆلار دەداتە کۆچبەرانی منداڵ تا ئەمریکا بەجێبهێڵن
- جیهان
- 4 تشرینی یەکەم

ژمارەیەک کۆچبەری منداڵ لە یەکێک لە کەمپەکانی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ئیدارەی ترەمپ دوو هەزار و 500 دۆلار دەدات بەو منداڵە کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت بە خواستی خۆیان ئەمریکا بەجێ بهێڵن.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی نامەیەک کە لەلایەن دامەزراوەکانی کۆچی سەر بە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکاوە ئاراستەی ناوەندەکانی کۆچبەران کراوە بڕی دوو هەزار و 500 دۆلار بە یەک گوژمە دەدرێت بەو منداڵە کۆچبەرانەی کە بێ کەس و کاریان چوونەتە ئەمریکا، تا بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و لەوێ بتوانن جارێکی دیکە نیشتەجێ ببنەوە و سوود لە پارەکە ببینن.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی یاسای فیدراڵیی ئەمریکا، ئەو منداڵە کۆچبەرانەی کە بە بێ دایک و باوک یان سەرپەرشتیاری یاسایی لە سنوورەکان دەپەڕنەوە وەک منداڵی بێ سەرپەرشت دەناسێنرێن و لە شێڵتەرە فیدراڵییەکان گل دەدرێنەوە.
ئەمەش بزانە: ئیدارەی ترەمپ بڕی 250 ملیۆن دۆلاری بۆ دەرکردنی خۆخوازانەی کۆچبەران تەرخان کردووە و ئەو کۆچبەرانەی کە بیانەوێت لە ئەمریکا دەرچن بڕی هەزار دۆلاریان پێدەدرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- تەندروستی
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداریی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە




