ئیسرائیل لەبارەی پلانەکەی ترەمپ: ئاگربەست نییە، هێرشەکان کەم دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 4 تشرینی یەکەم

دیمەنی غەززە دوای ڕازیبوونی حەماس بە پلانەکەی ترەمپ. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
هەرچەندە هەر یەکە لە ئیسرائیل و حەماس بە پلانی ئاشتی ترەمپ ڕازیبوون، بەڵام هێشتا بەشێوەیەکی فەرمی ئاگربەست ڕانەگەیێنراوە، سەرچاوەیەکی ئیسرائیلیش دووپاتیدەکاتەوە، 'لە ئێستادا ئاگربەست لەئارادا نییە بەڵکو هێرشەکان بەجۆرێک کەمدەکرێنەوە'
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پلانی 20 خاڵی ئاشتی بۆ غەززە خستەڕوو، هەر دوای ڕاگەیاندنی پلانەکە ئیسرائیل ئامادەیی خۆی دەربڕی و دوێنیش حەماس وەڵامی پلانەکەی بە ئەرێنی دایەوە و بەمەش ڕاستەوخۆ قۆناغی یەکەمی پلانەکەی ترەمپ دەستپێدەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەسەڵاتی پەخشی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسییەوە بڵاویکردەوە، "لەم کاتەدا ئاگربەست نییە، بەڵکو کەمبوونەوەی تووندی هێرشەکانە، هاوکات دانوستانەکانی داهاتوو خێرا دەبن''.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە دەشڵێت، بڕیارە ئەمشەو دانوستانەکان دەست پێبکەن ئەو شاندە ئیسرائیلییەی کە چاوەڕوان دەکرێت بەشداری لە دانوستانەکاندا بکەن، بریتین لە ڕۆن دێرمر، وەزیری کاروباری ستراتیژی و گال هیرش، بەرپرسی بەندکراوان و ونبووەکان، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی کۆدەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ دوای ڕازیبوونی حەماس ڕاستەوخۆ داوای لە ئیسرائیل کرد هێرشەکانی ڕابگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






