
دیمەنی ناو بازاڕی خورماتوو دوای ڕووداوەکە. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی بوونی کێشەیەکی دوژمنداری و بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە نێو بازاڕی قەزای دووزخورماتوو، گەنجێک بە هەڕەمەکی تەقە دەکات، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و دوو کەسیش بریندار بوون، کە یەکێکیان پەیوەندی بە کێشەکەوە هەبوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دووزخورماتوو بە ئاڤای وت، بەپێی لێکۆڵینەوەکانیان دەرکەوتووە ، ڕووداوەکە پەیوەندی بە دوژمنداری نێو بنەماڵەیەکەوە هەیە، کە ماوەیەک لە بەر لە ئێستا کوشتن لە لایەنی بکوژەکە هەبووە.
زانیاریی زیاتر: هەر بەوتەی پۆلیس، دوو لە بریندارەکان کە کوردن، یەکێکیان ئامۆزای بوەو ئەو کەسەی کوژراوە پیشەی مامۆستا بووەو لە نەتەوەی عەرەبە، هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوەکە نەبووە.
بکوژ دوای ڕووداوەکە، بەرەو کەرکووک هەڵاتووە، پۆلیس هەر زوو زانیاری پێشوەختەی وەرگرتووە، کە چووەتە ماڵی خزمێکی لە گەڕەکی شۆریجە هەر زوو گەیشتنە شوێنەکە و دەستگیر کرا.
دوای لێکۆڵینەوە، بکوژ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وتویەتی ڕووداوەکە دوژمنداریە و ئامانجەکەی ئامۆزای خۆی بووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





