هێشتا پڕۆژەی ئاوی هەولێر تەواو نەبووە 60%ـی کێشەی کەمئاویی شارەکە چارەسەر بووە
- هەواڵ
- 4 تشرینی یەکەم

دیمەنی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کارکردن لە سێ زۆنی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەردەوامە و پڕۆژەکە لە 60% کێشەکانی کەمئاویی لە شارەکە چارەسەر کردووە.
وێنە گەورەكە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، پڕۆژەکە بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت و لە مانگەکانی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی پڕۆژەکە تەواو دەکرێن و کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر نامێنێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە 95%ـی کارەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر تەواو بووە، کۆتایی مانگی 11 بۆ سەرەتای مانگی 12 تەواوی کارەکانی تەواو دەبن. تاوەکو ئێستا یەک هێلی پڕۆژەکە بەگەڕخراوە و 35%ـی کاردەکات، بەمەش توانیویەتی 60% کێشەی کەمئاویی شاری هەولێر چارەسەر بکات.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە سەرجەم ئەو گەڕەکانەی دەوروبەری شەقامی 150 مەتری دەگرێتەوە کە ساڵانێکە گرفتی کەمئاویان هەبووە، ئێستاش گەیشتووەتە گەڕەکەکانی ژیان، دارەتوو، بنەسڵاوە، مامزاوە، قەتەوی، توڕەق، سەرکارێز، باغلۆمنارە، ناوچەی پیشەسازیی تیمار، گەڕەکی ڕۆشنبیری، فەرمانبەران، زاگرۆس، سەرکەوتن، پێنج و هەشتی حەسارۆک و چەند گەڕەکێکی دیکە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بۆ تەواوبوونی پڕۆژەکە کارکردن لە بەشی ڕۆژئاوای هەولێر لە نزیک ڕەشکین لە شەقامی 120 مەتری بە ئاراستەی شەقامی مووسڵ و کەرکووک، بە ئاراستەی شەقامی پیرمام و کەسنەزان بەردەوامە، بەمەش کێشەی کەمئاویی بەحرکە، عەنکاوە، شاوێس، پیرزین و سێبەردان و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سنوورەکە و گەڕەکی 32ـی پارک، نازناز و بەشێکی بەختیاری چارەسەر دەبێت، واتە پڕۆژەکە دەگاتە تەواوی ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سنووری ئاوی هەولێرەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاری هەولێر پێیویستی بە 15 بۆ 16 هەزار مەتر سێجای ئاو هەیە، بەمەش چوار بۆ پێنج هەزار مەتر سێجای ئاوی پڕۆژەکە زیاد دەکات. شاری هەولێر لە وەرزی زستان پێویستی بە 50%ـی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاو هەیە، لە وەرزی هاوینیشدا پێویستییەکە دەگاتە 80% بۆ 90%، هەروەها بە تەواوبوونی پڕۆژەکەش نزیکەی هەزار و 300 بیری ئاو دادەخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە