لە عێراق 46 کەس بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 4 تشرینی یەکەم

دیمەنی کارتێکی دەنگدان. وێنە؛ کۆمیسیۆن
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، لە سێ پارێزگا دەستیان بەسەر هەزار و 841 کارتی بایۆمەتری دەنگداندا گرتووە و 46 کەسیش بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ئەو کارتانە دەستگیر کراون.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ـی 11ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، کۆمیسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بەتایبەت کارتی دەنگدان، دەنگدەران ڕۆژانە سەردانی بنکەکانی تۆماری کارتی بایۆمەتری دەکەن و کارتەکانیان وەردەگرنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، دوای چاودێریی ورد و لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە بەغدا، ئەنبار و نەینەوا 46 کەس بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان دەستگیرکران، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەشدا دەست بەسەر هەزار و 841 کارتی دەنگداندا گیراوە، تۆمەتبارەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداش ڕایگەیاند، لە 48 کاتژمێری ڕابردوو، لە چەند ناوچەیەک بازگەی لەناوکایان داناوە و پێنج کەسیان دەستگیرکردووە کە "50 کارتی دەنگدان، 13 ماستەرکارد، پاسپۆرت و درۆنی وێنەگرتنیان" پێبووە و مۆڵەتی خاوەنەکانیان نەبووە بۆ هەڵگرتنیان، جگەلەوەش دەستیان بەسەر چەکی بێ مۆڵەت، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیدا گرتووە کە ڕێنماییەکانیان جێبەجێنەکردووە.
پێشتر هادی عامری، ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر لە دیالە قسەی بۆ لایەنگرانی کرد و ڕایگەیاند، کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە گەیشتووەتە ئاستێک کە "جێگەی شەرمەزارییە"، ئاشکراشی کرد کە بازاری کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان گەرمە و ئێستا نرخی یەک کارتی دەنگدان گەیشتووەتە 300 هەزار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






