پرۆژەی ڕووناکی لە ڕانیە دەست پێ دەکات و لە زاخۆ و سۆران لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 4 تشرینی یەکەم

گرافیکی پڕۆژەی ڕووناکی ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
تیمی پڕۆژەی ڕووناكی، دەستیان بە ئامادەكارییەكان كردووە بۆ گەیاندنی كارەبای 24 كاتژمێری بە هەر سێ ئیدارە سەربەخۆكەی سۆران، ڕاپەڕین و زاخۆ؛ سبەی یەكشەممە فۆڕمی خۆتۆماركردن لە پڕۆژەكە لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەستپێدەكات و لە هەردوو ئیدارەی زاخۆ و سۆران، دابەشكردنی فۆڕمی خۆتۆماركردن تەواوبووە.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆژەی ڕووناكی بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا لە هەر سێ ئیدارە سەربەخۆكانی زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین جێبەجێ دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە تیمی پڕۆژەی ڕووناكی تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، سبەی یەكشەممە 5ـی ئۆكتۆبەر، لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەست دەكرێت بە دابەشكردنی فۆڕمی خۆتۆماركردن لە پڕۆژەی ڕووناكی.
زانیاریی زیاتر: دابەشكردنی فۆڕمی تۆماركردن لە هەردوو ئیدارەی زاخۆ و سۆران دەمێكە تەواوبووە، پاش ئەوە؛ كارەكانی دانانی پێوەری زیرەك و كارە تەكنیكییەكانی دیكە لە هەفتەیەك بۆ دوو هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكات.
ئەمەش بزانە: هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن بەر لەكۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەكە بەتەواوی لە هەرسێ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ بەردەست بێت و هاونیشتمانیان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






