
ئاڤا نیوز
پەیجێکی فەیسبووک بە بەڵێنی پێدانی قەرزی گەورە و درێژخایەن بەبێ سوود، هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتییان دەدات و داوای پارەیان لێدەکات. پۆلیسی هەرێمیش هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیێنێت کە چەندین حاڵەتی لەم شێوەیە تۆمارکراون.
چیرۆکی سەرەکی: هاوڵاتییەک کە نزیک بوو ببێتە قوربانی، چیرۆکەکەی بۆ ئاڤا نیوز دەگێڕێتەوە تا خەڵکی دیکە ئاگاداری ئەم فێڵە نوێیە بن و خۆیانی لێ بپارێزن. عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە هەولێر، چیرۆکی هۆگر دەگێڕێتەوە کە یەکێکە لەو کەسانەی ئەو پەیجە نامەی بۆ ناردووە. نامەکە بە پرسیارێکی سەرنجڕاکێش دەست پێدەکات: "حەز دەکەی بە لەحزەیەک (ساتێک) دەوڵەمەند بیت؟".
هۆگر، کە وەک هەر کەسێکی تر ئارەزووی باشترکردنی گوزەرانی دەکات، وەڵامی داوەتەوە و لەوێوە چیرۆکەکە دەست پێدەکات. خاوەنی پەیجەکە خۆی وەک نوێنەری کۆمپانیایەکی فەڕەنسی ناساندووە و پێی وتووە کە "قەرزی ئیسلامی" دەدەن بە هاوڵاتییان لە عێراق و جیهاندا، کە دەتوانرێت تا ماوەی 25 ساڵ بگەڕێندرێتەوە.
هۆگر دەڵێت: "پێیان وتم دەتوانین تا 700 ملیۆن دینارت وەک قەرز پێ بدەین، یەک دینار زیادەشی ناخەینە سەر. ماوەی گەڕاندنەوەکەی تا 25 ساڵە و پێویستی بە زەمانەتی خانووبەرە، فەرمانبەر، کەفیل و ئۆتۆمبێل نییە."
چی ڕووی دا: دوای ئەوەی هۆگر باوەڕ بە قسەکانیان دەکات و بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەک کارتی نیشتمانی بۆیان دەنێرێت، فێڵبازەکان پێی ڕادەگەیەنن کە داواکارییەکەی لە فەڕەنساوە پەسەند کراوە.
لێرەدا فێڵەکە دەست پێ دەکات. "فێڵبازەکان" بە هۆگر دەڵێن: "بۆ ئەوەی پارەکە بگاتە دەستت، دەبێت کۆدێکت بۆ بنێرین لە تەلەگرام. پێویستە بڕی 190 هەزار دینارمان لە ڕێگەی پارەدانی دیجیتاڵییەوە بۆ بنێریت، سبەینێ 8 ملیۆن دینارت بۆ دەنێرین."
کاک هۆگر دەڵێت لێرەدا گومانی بۆ دروست بووە، بەڵام وتوویەتی " با تاقی بکەمەوە، بەڵکو ڕاست بێت." بۆیە وەڵامی داونەتەوە و گوتویەتی، "ئێستا 190 هەزارم پێ نییە، ئێوە قەرزەکەم بۆ بنێرن، منیش یەکسەر 190 هەزارەکەتان بۆ دەگەڕێنمەوە."
دوای ئەم وەڵامە، خاوەن پەیجەکە هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە و پەیوەندییەکەی پچڕاندووە. بەمەش بۆ هۆگر ڕوون بووەتەوە کە ئەگەر پارەکەی بناردایە، ئەو 190 هەزار دینارەی دەفەوتا.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بەم جۆرە حاڵەتانە، عەقید کارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئەم جۆرە دیاردانەمان زۆرە. پێویستە هاوڵاتییان زۆر وریابن و لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە پارە بۆ هیچ کەس و لایەنێکی نەناسراو نەنێرن."
وتیشی: "کەیسمان هەبووە کە تەنها کلیک کردن لەسەر لینکێک، تەواوی پارەی ناو هەژماری بانکیی کەسەکە دزراوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





