زاواکەی ترەمپ بەشداریی لە دانوستانەکانی حەماس و ئیسرائیل لە میسر دەکات
- جیهان
- 4 تشرینی یەکەم

جارید کۆشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای پەسەندکردنی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە غەززە، سەرچاوەیەک وادەی دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس ئاشكرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانی 20 خاڵی ئاشتی بۆ غەززە خستەڕوو، هەر دوای ڕاگەیاندنی پلانەکە ئیسرائیل ئامادەیی خۆی دەربڕی و دوێنی حەماس وەڵامی پلانەکەی بە ئەرێنی دایەوە و بەمەش ڕاستەوخۆ قۆناغی یەکەمی پلانەکەی ترەمپ دەست پێ دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە حکومەتی میسر بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ و سبەینێ دووشەممە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دەست پێ بکات.
زانیاریی زیاتر: شاندی ئیسرائیل و حەماس تاوتوێی ئامادەکردنی بارودۆخی مەیدانی لە کەرتی غەززە دەکەن بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکانی فەلەستین و بارمتە ئیسرائیلییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکان ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارید کوشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەمریکا دەچنە میسر و لە دانوستانەکاندا بەشدار دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- تەندروستی
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە






