گرووپە فەڵەستینییەکان پێشوازیی لە ڕەزامەندی "حەماس" بۆ ئاگربەست دەکەن
- هەواڵ
- 4 تشرینی یەکەم

دیمەنی وێرانی غەززە دوای بۆردوومانەکانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی مقاوەمەی فەڵەستینی پێشوازییان لە پەسەندکردنی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ غەززە لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە کرد و بە "هەڵوێستێکی نیشتمانی بەرپرسیارانە" وەسفیان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی هەینی، حەماس ڕێککەوتنی خۆی بۆ ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی ئیسرائیلی و ڕادەستکردنی کەرتی غەززە بە دەسەڵاتێکی سەربەخۆی فەڵەستینی ڕاگەیاند، هاوکات پاراستنی مافەکانی گەلی فەڵەستین، لەسەر بنەمای پشتیوانیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لایەن فەڵەستینییەکان لەوانەش بزووتنەوەی جهیادی ئیسلامی و بەرەی گەلی ئازادکردنی فەڵەستین لە ڕاگەیێنراوێکدا، داوای تەواوکردنی هەموو هەنگاو و ڕێوشوێنەکانیان کرد لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە و ستایشی هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی و نێوەندگیریی میسری و قەتەری و هەوڵەکانی تورکیایان لەم ڕووەوە کرد.
زانیاریی زیاتر: لایەنە فەڵەستینییەکان جەختیان لە پێویستی دەسەڵاتی فەڵەستین کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆی، لەوانە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نیشتمانیی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ئیدارەی کەرتی غەززە لەلایەن دەستەیەکی سەربەخۆی فەڵەستینی و تاوتوێکردنی پرسە نیشتمانییەکان لەم قۆناغە گرینگەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






