
دیمەنی غەززە دوای بۆردوومان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بڕیار وایە سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەی شاندی نێوان ئیسرائیل و حەماس و ئەمریکا لە میسر بکرێت و تاوتوێی جێبەجێکردنی پلانەکەی ترەمپ بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕاگەیاندنی دەستپێشخەریەک لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە غەززە و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنامەی ئاشتی، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ واشنتن قبووڵکردنی دەستپێشخەریەکەی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردووش حەماس قبووڵکردنی دەستپێشخەریەکەی ڕاگەیاند.
بڵاوکراوەی فەرمی: کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا شوێنی یەکەم کۆبوونەوەی بۆ تاوتوێکردنی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە پێی ڕاپۆرتەکە هەریەک لە ڕۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل و ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشتوونەتە میسر و بڕیار وایە سبەی یەکەم کۆبوونەوە سەبارەت بە هەنگاوی یەکەمی پلانەکەی ترەمپ و ئازادکردنی بارمتەکان بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسیەکان ڕۆژی دووەمی کۆبوونەوەکان باس لە کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل دەکرێت لە غەززە، پێشوەختە ئیسرائیل ئەمەی ڕەتکردووەتەوە و ئامادە نییە بە تەواوی بکشێتەوە، لەم قۆناغەدا چاوەڕوانی ڕۆڵی ئەمریکا دەکرێت بۆ ناچارکردنی ئیسرائیل بە ڕازیبوون بە مەرجەکان و کشانەوەی تەواوەتی لە غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





