کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ بەردەوامە و 20%ـی تەواو بووە
- هەواڵ
- 4 تشرینی یەکەم

دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەکە
ئاڤا نیوز
یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت '20%ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە'.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مانگی ئابی 2024 کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکرد، بە تەواوبوونیشی لە یەک کاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی سێ هەزار و 400 مەتر سێجا ئاوی هەیە، زیاتر لە 480 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن و کێشەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ چارەسەر دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: 24 کاتژمێر کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەردەوامە، ئەگەر کێشەی دارایی دروست نەبێت و تەمویلکردن ئاسایی بێت، ئەوا لە نێوان 10 مانگ بۆ 12 مانگ سەرجەم کارەکانی پڕۆژەکە تەواو دەکەین.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت: کاری باش لە وێستگەکانی پڕۆژەکەدا کراوە، هاوکات 10 ڕۆژی دیکە دەست بە دانانی بۆرییەکان دەکەین، جۆری بۆڕیەکانیش ئاسنی دکتایلە کە تیرەکەی 900 ملیمە.
زانیاریی زیاتر: بە تەواوبوونی پڕۆژەکە 150 بیری ئاو لە سنووری چەمچەماڵ دادەخرێن، هەروەها ئەو هێڵی ئاوەی لە سلێمانییەوە بۆ چەمچەماڵ هێنراوە و ڕۆژ نا ڕۆژێک 30 هەزار مەتر سێجا ئاویان بۆ دابین دەکات، ئەوەش بۆ سلێمانی دەگەڕێنرێتەوە.
لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا لە کاتژمێرێکدا سێ هەزار و 400 مەتر سێجا ئاو دابین دەکات، واتە 81 هەزار و 600 مەتر سێجا ئاو لە ڕۆژێکدا، هەروەها دوای 10 ساڵی دیکە و لە قۆناغی دووەمدا ئەگەر پێویست بکات، ئەوا بڕی بەرهەمهێنانی ئاو بۆ شەش هەزار و 800 مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە تەواوبوونی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، کێشەی کەمئاوی بۆ ماوەی 25 تا 30 ساڵی دیکە لە چەمچەماڵ و ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە و ڕزگاری و 50 گوندی سنوورەکە چارەسەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






