ترەمپ: ئیسرائیل ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر هێڵی کشانەوەی سەرەتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 تشرینی یەکەم

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، هەر کاتێک حەماس هێڵی کشانەوەی ئیسرائیلی پشتڕاست کردەوە، دەستبەجێ ئاگربەستەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی حەماس ڕازی بوو بە پلانی نوێی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە هێڵی سەرەتایی کشانەوە ڕازی بووە و کاتیێک حەماس کشانەوەکەی پشتڕاست کردەوە، ئاگربەست دەستپێدەکات و بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد دەکرێن و ئاڵوگۆڕی دیلەکان دەستپێدەکات.
پەیامی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس ڕایگەیاند و وتی: دوای دانوستان، ئیسرائیل ڕازی بووە بە هێڵی سەرەتایی کشانەوە، کە ئێمە بۆ حەماس خستبوومانەڕوو و هاوبەشیمان لەگەڵیان کردووە، کاتێک حەماسیش ئەوەی پشتڕاست کردەوە، ئاگربەستەکە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان دەست پێدەکات، ئێمەش زەمینە بۆ قۆناغی داهاتووی کشانەوە دروست دەکەین، کە ئەمەش نزیکمان دەکاتەوە لە کۆتایی ئەم کارەساتە سێ هەزار ساڵەیە.
زانیاریی زیاتر: ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی شەممە بزووتنەوەی حەماس ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر غەززە بەردەوامە و پابەندییەکانی بەرامبەر بە ئاگربەستەکە جێبەجێ نەکات، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێش چەند کاتژمێرێک ڕایگەیاند پلانەکەی ترەمپ بارمتەکان دەگەڕێنێتەوە و شاندی ئیسرائیل لە میسر وردەکاریی پلانی ترەمپ تاوتوێ دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





