کۆمیسیۆن ڕێکارەکانی خەرجی هەڵبژاردن بۆ کاندید و لایەنەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 تشرینی یەکەم

لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەر کاندیدێک لە پارێزگاکەیدا نابێت لە کۆی ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگاکەی کە لێکدانی 250 دینار دەکرێت نابێت زیاتر بۆ بانگەشە خەرج بکات، ئەم ژمارەیە بەگوێرەی پارێزگاکان دەگۆڕێت بەڵام بە نمونە لە پارێزگایەکی وەک دهۆک بەرزترین خەرجی بانگەشە کاندید نابێت لە نزیکەی 195 ملیۆن دینار زیاتر بێت.
وێنە گەورەکە: کاندید بۆ هەر دەنگدەرێکی پارێزگاکەی پێویستە تەنیا 250 دینار خەرج دەکات، واتە بۆ نمونە کاندیدێک لە پارێزگای دهۆک کە ژمارەی دەنگدەرانی 778 هەزار و 846 کەسە، ئەم ژمارەیەش لێکدانی 250 دینار بۆ هەر دەنگدەرێکی پارێزگاکە دەکرێت و دەکاتە 194 ملیۆن و 711 هەزار دینار، واتە هەر کاندیدێکی دهۆک نابێت لە نزیکەی 14 دەفتەر دۆلار زیاتر بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن خەرج بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕێنماییەکەیدا باسی لەوەشکردووە، بۆ خەرجی حیزب و هاوپەیمانێتییەکانیش، ژمارەی کاندیدەکانی ئەو حیزب یان هاوپەیمانێتییە لە پارێزگاکەدا، لەگەڵ سنووری بەرزترین خەرجییان کۆ دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بۆ نمونە لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای دهۆک پێنج کاندیدی هەیە، وەک وتمان بەرزترین خەرجی بانگەشە لە دهۆک دەبێت 194 ملیۆن و 711 هەزار دینار بێت، بۆ لیستی یەکێتی ئەم ژمارەیە لێکدانی پێنج کاندید دەکرێت چونکە تەنیا پێنج کاندیدی هەیە، بەوپێیەش لیستی یەکێتی نابێت لە پارێزگای دهۆک لە 973 ملیۆن و 555 هەزار زیاتر خەرج بکات (نزیکەی 69 دەفتەر دۆلار).
ئەمەش بزانە: هەر بەگوێرەی ڕێنماییەکەی کۆمیسیۆن بەهیچ شێوەیەک نابێت کاندید و لایەنەکان پارە لە لایەنی دەرەکی یان دامەزراوە و بانکەکانی سەر بە دەوڵەت وەربگرن، پێویستە لایەنەکانیش 15 ڕۆژ دوای ڕۆژی دەنگدان ڕاپۆرتی دارایی خۆیان پێشکەش بکەن و ڕوونی بکەنەوە کە داهاتەکانیان بۆ هەڵبژاردن لە کوێ هێناوە و چەندیان خەرجکردووە، دواتریش کۆمیسیۆن ڕاپۆرتی خەرجی لایەنەکان بڵاودەکاتەوە.
کۆمیسیۆن دەڵێت، هەر لایەنێک بەگوێرەی ئەم ڕێنماییە مامەڵە نەکات، سزادەدرێت و سزاکەش لە هەندێک قۆناغدا تا سووتاندنی دەنگەکانی لە هەڵبژاردن لەو بازنەیەدا دەڕوات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






