لە کەناراوەکانی یۆنان بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە ژنێک گیانی لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 تشرینی یەکەم

بەلەمێکی کۆچبەران کە لە یۆنان خەریکە نقووم دەبێت؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی یۆنان وەرگەڕا و بە هۆیەوە ژنێک گیانی لەدەست دا.
چیرۆکی سەرەکی: بەلەمەکە لە نزیک دورگەی لێسبۆس وەرگەڕاوە. تیمەکانی پاراستنی کەناراوەکانی یۆنان بەهانایەوە چوون و توانیویانە 17 کەس لە سەرنشینانی بەلەمەکە ڕزگار بکەن، بەڵام ژنێک خنکاوە.
زانیاریی زیاتر: ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕێگەی یۆنان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بەکار دەهێنن کە ڕێگەیەکی مەترسیدارە.
ئەمەش بزانە: حکومەتی یۆنان ڕێکارەکانی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران تووندتر کردووە. هاوکات بە گوێرەی یاسایەکی نوێ، کە مانگی ڕابردوو لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەند کرا، سزای چوونەناوەوەی نایاسایی بۆ ناو یۆنان و مانەوە لەو وڵاتەدا بە بەندکردن لە دوو تا پێنج ساڵ دیاری کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




