سەرۆکوەزیرانی کوردستان پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیسیا دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی کوردستان پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیسیا دەکات

وێنەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئیندۆنیسیا

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئیندۆنیسیا کۆبوونەوە و پەیوەندیی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 5-10-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە دیدیک ئیکۆ پوجیانتۆ، باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیسیا لە عێراق كرد. سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی ئیندۆنیسیا ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپاتکردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ