
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ ئاژانسی سانا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا ڕایدەگەیێنێت، ئەرکی بونیادنانەوەی سووریا ئەرکێکی گشتییە و تەنیا بە کەسێکی دیاریکراو یان چەند کەسێک نەسپێردراوە، بەڵکو دەبێت هەموو سوورییەکان بەشداری لە بونیادنانەوەی وڵاتە نوێیەکەیان دا بکەن، ئاماژەی بەوەشدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەلی سووریا وێستگەیەکی گرنگە بۆ چەسپاندنی بەشداری نیشتمانی لە وڵاتدا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-10-05، بە ئامادەبوونی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد بەڕێوەچوو، لە هەڵبژاردنەکەدا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و پارێزگای سوەیدا لە باشووری وڵاتەکە بەهۆکاری نەگونجاوی دۆخەکە، بێبەشکران.
لێدوانی رۆژنامەوانی: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە وتارێکیدا ڕایگەیاند: لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا سووریا توانیویەتی ئەم کارە گەورەیە ئەنجام بدات و بچێتە ناو پڕۆسەیەکی هەڵبژاردنەوە.
شەرع ئاماژەی بەوەدا، ئەم هەڵبژاردنە لەگەڵ دۆخی ئێستای سووریا و قۆناغی گواستنەوە دەگونجێت. جەختی کردەوە کە بەشداری گشتی سوورییەکان لەم ساتە مێژووییەدا زۆر گرنگە و دەبێت شانازی پێوە بکەن کە لە ماوەی چەند مانگێکدا لە شەڕ و وێرانکارییەوە گواستوویانەتەوە بۆ قۆناغێک کە هەڵبژاردن و بەشداری گشتی تێدایە.
لەهەمان کاتدا: ناوبراو دووپاتی کردەوە، بونیادنانەوەی سووریا ئەرکێکی کۆمەڵایەتییە و پێویستە باشترین کەسایەتییەکان لە ئەنجوومەنی گەلدا نوێنەری گەل بن. گوتیشی یاساکان و بودجەکان پێویستیان بە دەنگدان هەیە و زۆر شتی دیکە هەن کە دەبێت لە سووریا پێش بخرێن بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نوێنەرایەتی گەل و خێراکردنی سووڕی یاساکان.
لە کۆتاییدا، شەرع هیوای خواست ئەنجوومەنی گەل ڕۆڵێکی چاودێری گرنگی بەسەر حکومەتەوە هەبێت و ببێتە مایەی خێر و هەنگاوێکی گەورە بۆ سووریا، وەک چۆن سوورییەکان هەمیشە داهێنەر بوون و لە داهاتووشدا داهێنانی نوێ دەبینرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






