نەتانیاهۆ هەڕەشە دەکات؛ هیچ هەنگاوێک نانێین تاوەکو هەموو بارمتەکان ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 5 تشرینی یەکەم

نیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هیچ بڕگەیەکی دیکەی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە غەززە جێبەجێ ناکرێت، تاوەکو سەرجەم بارمتەکان ئازاد نەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-10-05، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ کەسوکاری سەربازە کوژاراوەکانی وڵاتەکەی لە شەڕی غەززە لە شاری قودس کۆ بووەوە.
لێدوانی فەرمی: نەتانیاهۆ لە کۆبوونەوەکە وتی: تا ئەوکاتەی بڕگەی یەکەم (ئازادکردنی هەموو بارمتەکان، زیندوو و مردوو) جێبەجێ نەکرێت و تا گەڕانەوەی دوا بارمتە بۆ نێو خاکی ئیسرائیل، ناچینە سەر هیچ بڕگەیەکی دیکە. وتیشی: ئەگەر حەماس "پێش ئەو وادەیەی سەرۆک ترامپ دیاریی کردووە" بارمتەکان ئازاد نەکات، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە "بە پاڵپشتی تەواوی هەموو وڵاتانی پەیوەندیدار" دەستپێدەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە درێژەی قسەکانیدا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد: گوشارەکانی ترەمپ ڕوو لە زیادبوونە و درێغی ناکات لە چاوەڕوانی زیاتر لەو کاتەی کە دیاری کردووە، سەبارەت بە ئیدارەدانی کەرتی غەززە وتی:"هیچ نوێنەرێکی حەماس و دەسەڵاتی فەڵەستین ڕۆڵی نابێت لە کۆنترۆڵکردنی کەرتی غەززە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی "بەتەواوی لەناوبردنی" بزووتنەوەی حەماسی کردووە ئەگەر ڕەتیبکاتەوە دەستبەرداری دەسەڵات و ڕادەستکردنی کۆنترۆڵی کەرتی غەززە بێت، وەک ئەوەی لە پلانەکەیدا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە ئاماژەی پێکراوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایە نەتانیاهۆ بە ئاگربەستەکە ڕازی بووە و پشتیوانی لە دیدگای ئەمریکا دەکات، ترەمپ وتی، "بەڵێ" ڕازیبووە و ئەوەشی وت کە "بەم نزیکانە دەزانین ئایە حەماس پابەندە بە ئاشتیەوە یان نا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






