بەمزووانە 41 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 5 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەمزووانە 41 کۆچبەری کورد لە لیبیا ئازاد دەکرێن و ئاڤا میدیا زانیویەتی هەموویان دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: لیبیا بووە بە یەکێک لە ڕێڕەوە دیارەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێگەی نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای ئەو وڵاتە بەکاردەهێنن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدان و تەنانەت گیانلەدەستدانیش دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە ئاڤای وت: 41 کۆچبەری کورد کە لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەستگیر کراون، تەواوی ڕێکارەکانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ کراوە و هەماهەنگیمان لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ کردووە، تاوەکو ئەو کەسانە بگەڕێنرێنەوە نێو خێزانەکانیان.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د. ئەحمەد سەحاف، ئەوان بە دڵسۆزییەوە کار بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەو کۆچبەرانە دەکەن، هەموو هەولێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەو گەنجانە بە سەلامەتی بگەڕێنرێنەوە کوردستان.
باکگراوند: لە ماوەی ڕابردوو دەیان کۆچبەری کورد لە لیبیا دەستگیر کراون و بێسەروشوێن بوون، ئاڤا میدیا ناو و زانیاریی ئەو کۆچبەرانەی ئاشکرا کردووە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵی دۆزینەوەیانی داوە، بەمەش دەیان خێزانی کورد بە ڕۆڵەکانیان شادبوونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





