کچێک ماوەی پێنج ساڵە له دهۆک نزیكهى 250 سەگی بێلانه بەخێو دەکات
- کوردستان
- 5 تشرینی یەکەم
شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز
کچێک لە شاری دهۆک لەسەر تێچووی خۆی شەڵتەرێکی دروست کردووە و ماوەی پێنج ساڵە ژمارەیەکی زۆر سەگی بێلانەی کۆکردووەتەوە و خزمەتیان دەکات، داوا دەکات ئاو و کارەبا بۆ شەڵتەرەکەی دابین بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕانیا مەحمود، کچێکی تەمەن 30 ساڵان، دەرچووی بەشی ژمێریاری زانکۆیە، ماوەی پێنج ساڵە نزیکەی 250 سەگی بێلانە بەخێو دەکات و ڕۆژانە خواردنیان پێدەدات. پێنج ساڵ لەمەوبەر، ڕانیا بڕیارێکی گەورەی دا پارچە زەوییەکی تایبەت بەخۆی بە بڕی دوو دەفتەر دۆلار فرۆشت و بەو پارەیە لە دەرەوەی شاری دهۆک، لە پشت گەڕەکی کێڤلا، شەڵتەرێکی تایبەتی بۆ بەخێوکردنی سەگە بێلانەکان دروستکرد.
لەو کاتەوە، هەموو ڕۆژێک بە کارگەکانی مریشکدا دەگەڕێت بۆ کۆکردنەوەی ئێسک و پاشماوەی مریشک، کە ڕۆژانە دەیان کیلۆگرام دەبێت، بۆ ئەوەی سەگەکانی پێ تێر بکات.
لێدوانی فەرمی: ڕانیا مەحمود بە ئاڤای وت، "هەموو ڕۆژێک دەیان کیلۆ ئێسک و پاشماوەی مریشک کۆدەکەمەوە و بۆ سەگەکانمی دەبەم."
جگە لە دابینکردنی خواردن، ڕانیا هەفتانە پزیشکی ڤێتێرنەری بۆ شەڵتەرەکە دەبات و هەر سەگێک پێویستی بە چارەسەر بێت، دەستبەجێ چارەسەری دەکات.
ڕانیا، کە خودا منداڵی پێنەبەخشیوە، دەڵێت لە منداڵییەوە حەزی لە ئاژەڵان بووە و ئێستا بەهۆی نەبوونی منداڵ، هەموو خۆشەویستی و سۆزی دایکانەی خۆی بەم سەگانە دەدات و ناتوانێت هیچ ڕۆژێک لێیان جیا ببێتەوە. دڵسۆزییەکەی تەنیا بۆ سەگەکانی دهۆک نییە، بەڵکو لە دەرەوەی دهۆک و لە شوێنە دوورەکانی وەک کەرکووک و سنووری ماددەی 140 و تەنانەت لە شارەکانی عێراقیش سەگی بردووەتە شەڵتەرەکەی.
زانیاریی زیاتر: ڕانیا تەنیا یەک داواکاری لە بەرپرسانی دهۆک هەیە؛ داوا دەکات تەنیا ئاو و کارەبا بۆ شەڵتەرەکەی دابین بکرێت. ئەو دەڵێت، چونکە شەڵتەرەکەی لەسەر ئەرکی تایبەتی خۆی دروست کردووە، ئەگەر ئەو دوو پێداویستییە سەرەکییە بۆی دابین بکرێت، دەتوانێت ژمارەیەکی زیاتر لە سەگە بێلانەکان بەخێو بکات و ژیانێکی باشتر بە سەدان سەگی دیکە ببەخشێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 19 خولەک لەمەوپێش
هەوری ڕەش ئاسمانی بەغدای داپۆشیووە و ژینگەی عێراقیش هۆشداری دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری دەدرێت؛ ئەو بەنزیخانانەی گازی خراپ دەفرۆشن سزا دەدرێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: وەڵامی 400 تانەمان بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان ناردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زیاتر لە هەزار تۆن پاشماوە لە قەڵای هەولێر فڕێ دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرنامەی خۆری ئاڤا دەستپێدەکاتەوە
25 تشرینی دووەم

بەرنامەی 'ڕێگای ئاڤا' بەم زووانە لە ئاڤا میدیا پێشکەش دەکرێت
25 تشرینی دووەم

هەزار نەمام لە کەرکووک چێندران و پشتێنهی سەوزایی دروست دهكرێت
24 تشرینی دووەم

ئاڤا میدیا ناونیشانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە کوردستان بڵاودەکاتەوە
24 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەدوای ڕووفاتی سەربازە بێسەروشوێنبووەکانی جەنگی عێراق و ئێران دەگەڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری دەدرێت؛ ئەو بەنزیخانانەی گازی خراپ دەفرۆشن سزا دەدرێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: وەڵامی 400 تانەمان بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان ناردووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق بودجەی نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەییەکەی کەرکووک زیاد دەکات