
دیمەنی شەقامەکە لەسەر نەخشە
ئاڤا نیوز
لەپێناو باشترکردنی ڕێگاوبان و ڕێکخستنەوەی شەقام، بەشێک لە شەقامی 100 مەتری نۆژەن دەکرێتەوە، بەوهۆیەوە بۆ ماوەیەک دادەخرێت.
ئاگادارکردنەوەی فەرمی: سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیان و شوفێران دەکاتەوە ڕۆژی سێشەممە 2025-10-07 بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە، شەقامی 100 مەتری لە فلکەی باز تاوەکو یوتێرنی کۆلێژی جیهان دادەخرێت، داوا لە هاووڵاتیان و شوفێران دەکات هاوکار و هەماهەنگ بن ئەو ماوەیە شەقامی 120 مەتری وەک جێگرەوە بەکار بهێنن.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان ئەم شەقامە نۆژەندەکرێتەوە، نزیکەی سێ ملیار و 550 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، گوژمەکەی لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانییە، کارەکانی بریتی یە لە هەڵگرتنی قیڕەکە و دووبارە قیڕکردنەوە، نزیکەی 13 هەزار مەتر چوار گۆشە نۆژەنکردنەوەی تێدایە، واتا هەردوو ساید نزیکەی هەشت کیلۆمەتر نۆژەنکردنەوەی بۆ دەکرێت، ماوەی پڕۆژەکەش 120 ڕۆژە.
زانیاریی زیاتر: جگە لە نۆژەنکردنەوە جوانکاری و هێلکاریش بۆ شەقامەکە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






