
ساتی سەردانی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ شوێنی دەنگدان لە دیمەشق. وێنە؛ ئاژانسی سانا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد بەبێ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و پارێزگای سوەیدای درووز نشین بەڕێوەچوو. ئەحمەد شەرعیش، سەرۆککۆماری سووریا سەردانی ناوەندی کتێبخانەی نیشتمانی لە دیمەشق کرد بۆ چاودێرکردنی پرۆسەکە.
وێنە گەورەکە: پەرلەمانی نوێی سووریا لە 210 ئەندام پێکدێت، لەو ژمارەیەش 140 کورسیی بە دەنگدانی دەستەی دەنگدەران دیاریی دەکرێن و 70 پەرلەمانتارەکەی دیکەش لەلایەن سەرۆککۆماری سووریاوە دیاریی دەکرێن.
لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (پارێزگاکانی حەسەکە، ڕەققە و بەشێکی دێرەزوور) کە لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدەن لەگەڵ پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا کە درووزەکان بەڕێوەی دەبەن، بەهۆکاری نەگونجاوی دۆخەکە لەڕووی ئەمنیی و لۆجستییەوە، هەڵبژاردنیان تێدا نەکرا و هەڵبژاردن لەو ناوچانە بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکان لە پارێزگای حمس هەر یەکە لە؛ وەزاح نەجیب ڕەجەب، قوتەیبە ئەحمەد عیسا، کەنان لەبیب نەحاس، ناسر محەممەد عید محێمید، عەبدوڵڵا محەممەد خالد غەنووم، نور محەممەد موئەیەد جوندلی، محەممەد ولید باکیر، نادر محەممەد سەنوفی، وەک ئەندامی ئەنجوومەنی گەلی سووریا هەڵبژێردراون.
لە پارێزگای حەماش هەر یەک لە؛ موئەمەنە عەربو، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا، تارق مەدەنی، بەسام حوسێن، عوسمان نەقار دەرچوون.
لە پارێزگای دێرەزووریش کە سێ بازنە لەخۆدەگرێت لە بازنەی دێرەزوور هەریەک لە عامر بەشیر، خالد خەلەف، فەجر سالم، ئەکرەم عەساف و ئەحمەد شەلال دەرچوون، لە بازنەی ئەلبوکەما، هەریەک لە مەحموود عەویس، ئەمیر دەندەل و ئوسامە عەساف دەرچوون، لە بازنەی مەیادینش، هەریەک لە مەروان نەزهان و عایش زەرکە دەرچوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێشتا ئەنجامی کۆتایی ڕانەگەیێنراوە، بڕیارە لە ئەنجامەکان دوای یەکلاکردنەوەی تانەکان، لەلایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە لە ڕۆژانی دووشەممە یان سێشەممە ڕابگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئارین مەسرور بارزانی وەڵامی چالێنجەکەی نیپێل دەداتەوە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە دێرەزوور هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هێرش دەکەنە سەر هەسەدە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران پەیامێک لە ڕێگەی سعوودیە دەگەیێنێتە ترەمپ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داشکان لە نرخی کرێی ئاوی ماڵان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئارین مەسرور بارزانی وەڵامی چالێنجەکەی نیپێل دەداتەوە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە دێرەزوور هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هێرش دەکەنە سەر هەسەدە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران پەیامێک لە ڕێگەی سعوودیە دەگەیێنێتە ترەمپ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داشکان لە نرخی کرێی ئاوی ماڵان دەکرێت






