لە نۆ مانگدا هەزار و 175 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارەدراون
- کوردستان
- 5 تشرینی یەکەم

دیمەنی ئاماژەیی بۆ لەسێدارەدان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی ئافرەتان لە ئەنجوومەنی نیشتمانی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ڕایدەگەیێنێت لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا هەزار و 175 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارەدراون، کە 38 ـیان ئافرەتن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی دوایین ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ئافرەتان لە کۆی ئەو ژمارەیە 38 ـیان ئافرەتن و تەنیا لە ماوەی دوو مانگدا واتا لە 2025-07-30 بۆ 2025-09-30، 14 ئافرەت لەسێدارەدراون.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنەکە لە هەر چوار ڕۆژدا، ژنێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دەدرێت.
هۆکارە زانراوەکان: کۆمیسیۆنەکە زیادبوونی لەسێدارەدانی ئافرەتان بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، ئافرەتان ڕۆڵی پێشەنگانە دەگێڕن لەو خۆپیشاندانانەی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدرێن.
ژمارەکان وا دەڵێن: ساڵی ڕابردوو 34 ئافرەت؛ ساڵی 2023، 26 ئافرەت؛ ساڵی 2022، 15 ئافرەت لە سێدارە دراون. لە 2007 ـەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 300 ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە سێدارە دراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





