
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە زیندان سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێیان کردووە، داوای کردووە لە ڕووی یاساییەوە چاودێری و بەدواداچوون بۆ کەیسەکەی بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی نزیکەی دوو مانگە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەستگیرکراوە، دادگای سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندووە، بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر سکاڵایەک کە بە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لەسەری تۆمارکراوە، دادگایی بکرێت، بەڵام بۆ جارێکی دیکە دادگایی کردنی دواخرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بەیاوەری شاندێک ئەمڕۆ لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کردووە، ناوبراو پێی گوتووە، ڕاستە لەڕووی تەندروستی و شوێن و مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکان کێشەی نییە، بەڵام کەیسەکەی کێشەی یاسایی هەیە، چونکە لە ساڵی 2019 ئەم کەیسە هەبووە ئیشی لەسەر نەکراوە، 2025-02-08 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرچووە بێ ئاگادارکردنەوە بەغیابی حوکم دراوە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەدرێژەی قسەکانی بە سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی گوتووە، دەستە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و لەڕووی یاساییەوە چاودێری و بەدواداچوون بۆ کەیسەکەی بکرێت.
ئەمەش بزانە: شاسوار عەبدولواحید، بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی لەسەر کەیسی هەڕەشەی ناوزڕاندن، سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






