لە ئیدارەی ڕاپەڕین خۆتۆماركردن لە پڕۆژەی ڕووناكی و دانانی پێوەری زیرەك دەستیپێكرد
- هەواڵ
- 5 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، دەستكرا بە دابەشكردنی فۆرمی خۆتۆماركردن لە پڕۆژەی ڕووناكی، بەڕێوەبەری كارەبای ڕاپەرینیش تایبەت بۆ ئاڤا دەڵێت، دەستیان كردووە بە دانانی پێوەری زیرەك و كارە تەكنیكییەكانی دیكە، بۆ ئەوەی لەنزیكترین كاتدا پڕۆژەكە لەو دەڤەرە جێبەجێ بكرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی ڕووناكی بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا لە هەر سێ ئیدارە سەربەخۆكانی زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین جێبەجێ دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی محەممەد، بەڕێوبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین بە ئاڤای وت،، ئیدارەی ڕاپەڕین لەڕووی هونەرییەوە بەتەواوی بۆ پڕۆژەی ڕووناكی ئامادەیە، بەو پێیەی ماوەی نزیكەی دوو مانگە بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی پڕۆژەی ڕووناكی ئامادەكاریی پێویستیان كردووە بۆ ڕاكێشانی كارەبای 24 كاتژمێری، لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە، تیمەكانی پڕۆژەكە بەمەیدانی دەستبەكاربوونە و لە ڕۆژانی داهاتوودا ماڵ بەماڵ و هەموو شوێنە بازرگانییەكان بەسەردەكەنەوە، نامیلكە و فۆرمی خۆتۆماركردن بەسەر هاونیشتمانیانی سنوورەكە دابەش دەكەن.
بەڕێوەبەری كارەبای ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشكرد، تیمێکی دیکەی پڕۆژەی ڕووناکی، دەستیان بە دانانی پێوەری زیرەک و چاككردنەوەی بگۆڕەكانی كارەبا كردووە، بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای ڕاپەڕین بۆ لەخۆگرتنی پڕۆژەكە بەتەواوی ئامادەیە و كارە تەكنیكییەكان لەنزیكترین كاتدا جێبەجێ دەكرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسنووری ئیدارەی راپەڕین، 110 هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە كە 90%ـی هاوبەشانی كارەبا لەماوەی ڕابردوودا پێوەری زیرەكیان بەستووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






