
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پلانی ئاشتی بۆ غەززە و بەڕازیبوونی هەردوو لایەنی ئیسرائیل و حەماس گەشبینە، ئاشكرای دەکات بەرەوپێشچوونی خێرا هەیە، هەر ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری حەماس و ئیسرائیل لەسەر ئەم پرسە کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای پەسندکردنی پلانەکەی ترەمپ لەلایەن هەریەکە لە ئیسرائیل و حەماس لەبارەی غەززە، هەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی پلانەکە بەردەوامن، ئەمڕۆش یەکەم کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەردوولا دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانە بەردەوامەکان لەگەڵ حەماس بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان بەرەوپێشچوونی خێرا بەخۆیەوە دەبینێت. هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ دووشەممە، تیمە تەکنیکیەکان جارێکی دیکە لە میسر کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن و کۆتاییهێنان بە وردەکارییەکان ئاگادار کرامەوە کە بڕیارە قۆناغی یەکەم لەم هەفتەیەدا تەواو ببێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەم بە خێرایی هەنگاو بنێن.
ترەمپ وتیشی، حەماس هەندێک بەشە سەرەکییەکانی پلانە 20 خاڵەکەی قبووڵ کردووە، لەوانە کۆتاییهێنان بە شەڕ، کشانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان.
لەلایەکی دیکەوە: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، 'هێشتا شەڕی غەززە کۆتایی نەهاتووە، سەرەڕای ئەوەی ئیسرائیل و حەماس بە بەشێک لە پلانی ترەمپ ڕازیبوون، هاوکات بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەبێت بوەستێت، ئاماژەشی بەوەکرد، نیازی حەماس لەم دانوستانەدا دەردەکەوێت ئایا تاوەکو چەند جددیە و ئارەزووی ڕاگرتنی شەڕی هەیە".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەرپرسێکی فەڵەستینی و سێ سەرچاوەی ئیسرائیلی ئاشکرایان کرد، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دانوستانی تەکنیکی ناڕاستەوخۆی نێوان شاندی ئیسرائیل و حەماس لە میسر، لە بارەی ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە دەست پێبکات، گفتۆگۆ لەبارەی پلانی ئاشتی ترەمپ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






