ئاڤای خەڵک؛ مامۆستا و فەرمانبەرانی دەوامی ئێوارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر نیگەرانن لە خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان
- کوردستان
- 6 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
مامۆستا و فەرمانبەرانی دەوامی ئێواران لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گلەیی لە خەرجنەکردنی شایستەی دارایی دوو مانگیان دەکەن، بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی زانکۆکەش لەوبارەوە دەڵێت، ئەم هەفتەیە پارەی مانگێکیان بۆ خەرج دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: مامۆستایانی هەمیشەیی و گرێبەست و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە دەوامی ئێوارانیان کردووە، تاوەکو ئێستا شایستەی دارایی مانگەکانی پێنج و شەشی ئەمساڵیان بۆ خەرج نەکراوە، هەرچەندە چەکی پارەکەش ئامادەیە، بەڵام بە بیانووی ڕاگرتنی خەرجییەکان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، خەرج نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرمەند بەرزنجی، بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆکردنەوەی داهات و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بووە، بەگوێڕەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت سەرجەم ئەو داهاتەی هەمانە بیگەڕێنینەوە بۆ بانکی زانکۆ، کە سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییە، 30%ـی داهاتەکە بۆ حکومەت و 70%ـی بۆ زانکۆ دەگەڕێتەوە.
زانیاریی زیاتر: زانکۆکان لەو 70%ـی داهات، پڕۆژەکان و شایستەی دارایی مامۆستایان و وانەبێژ و فەرمانبەران دابین دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرمەند بەرزنجی دەڵێت، تا دوو ڕۆژی داهاتوو شایستەی دارایی مانگی پێنجی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە خەرج دەکەین، بەڵام بۆ شایستەی مانگی شەش هەندێک گرفتمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەیە، ئێمە سیولەمان لە بانک هەیە و پێمان نادەن، بەڵام هەوڵدەدەین ئەوەش لە زووترین کاتدا چارەسەر بکەین.
ژمارەکان وا دەڵێن: کۆی گشتی شایستەی دارایی بۆ مانگی پێنجی مامۆستا و فەرمانبەرانی دەوامی ئێوارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بڕەکەی 142 ملیۆن و 500 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






