ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری حەماس و ئیسرائیل لە میسر کۆ دەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 تشرینی یەکەم

دیمەنی بۆردوومانکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیل. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕۆژی یەکشەممە، شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتیی خەلیل حەیە، سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە گەیشتە میسر بۆ دانوستان سەبارەت پلانی ئاگربەست.
وێنە گەورەکە: فەڵەستینییەکان و ئیسرائیل لەسەر پلانەکەی ترمپ بۆ ڕاگرتنی جەنگ و ڕێککەوتنی ئاشتی ڕازیبوون، هەردوولا لەڕێگەی میسر، قەتەر و ئەمریکا دانوستان لەبارەی وردەکارییەکانی پلانەکە دەکەن لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی حەماس، بزووتنەوەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەسەر میکانیزمەکانی ئاگربەست و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە و ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ دووشەممە، میسر میوانداری شاندەکانی ئیسرائیل و حەماس دەکات بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی زەمینی و وردەکارییەکانی ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان، بە پێی پێشنیازی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی غەززە " ڕێککەوتنێکی گەورەیە بۆ ئیسرائیل و جیهانی عەرەبی و هەموو جیهان"، جەختیشی کردەوە کە دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنەکە زۆر بە باشی بەرەوپێش دەچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






