
ڕووکاری پۆرتاڵی کار. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا سەدان كارخواز لەڕێگەی "پۆرتاڵی کار" توانیویانە کاری دڵخوازی خۆیان بدۆزنەوە. زیاتر لە 600 خاوەنكاریش پێویستییان بە دەستی كاری ناوخۆیی هەیە و بۆ ئەم مەبەستە ئەكاونتی تایبەت بە خۆیان لە پۆرتاڵەكە كردووەتەوە.
وێنە گەورەكە: كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كارئاسانی زۆری بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی كاری زیاتری بۆ كارخوازان كردووە، لەو چوارچێوەیەشدا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ماوەی چەند مانگێكە خزمەتگوزاریی پۆرتاڵی كاری خستووەتە بەردەست كارخوازان و، ئەوانەی بەدوای كاردا دەگەڕێن، دەتوانن لەڕێگەی https://kar.molsa.gov.krd/Home كاری دڵخوازی خۆیان بدۆزنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیادبوونی دەرفەتی كار بۆ دەستی كاری ناوخۆیی، دوای تووندكردنی ڕێككارەكانی هێنان و مانەوەی كرێكارانی بیانی دێت، بەتایبەت ئەوانەی مافی نشینگە و كاركردنیان لە هەرێمی كوردستان تەواوبووە و بەهەر هۆكارێك بێت ڕێگە بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی كاركردنیان نادرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەردەلان محێدین، بەرپرسی پشكنینی كار و بەشدارییەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەگەڵ بەردەستبوونی پۆرتاڵی كار، زیاتر لە دووهەزار و 200 هاونیشتمانی، ئەكاونتی تایبەت بە خۆیان لەم پۆرتاڵەدا كردووەتەوە، هاوكات 600 خاوەنكاریش ئەكاونتی خۆیان هەیە و پێویستییان بە دەستی كاری ناوخۆییە.
ئاماژە بەوەشدەكات، تا ئێستا سەدان كارخواز لە ڕێگەی پۆرتاڵی https://kar.molsa.gov.krd/Home كاریان دۆزیوەتەوە، هاوكات پێشبینیش دەكات لەگەڵ دیپۆرتكردنەوەی كرێكارانی بیانی، دەرفەتی زیاتری كاركردن بۆ دەستی كاری ناوخۆیی بڕەخسێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






